كاركردن زیاتر له 40 كاتژمێر له هه‌فته‌یه‌كدا مه‌ترسیداره
وێستگە ستایل-
زاناكان له زانكۆی لاڤال كیبیكك ی كه‌نه‌دی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ته‌ندروستی 3500 فه‌رمانبه‌ری ناو ئۆفیس كرد و ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماند ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌فتانه زیاتر له 40 كاتژمێر كارده‌كه‌ن ئه‌وه مه‌ترسی توشبونیان به به‌رزه په‌ستانی خوێن %50 زیاتره به‌راورد به‌وانه‌ی 35 كاتژمێر و كه‌متر كارده‌كه‌ن.
زاناكان ئاشكراشیان كردوه ئه‌وانه‌ی هه‌فتانه 49 كاتژمێر كارده‌كه‌ن ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبونیان به به‌رزه په‌ستانی خوێن ده‌گاته %70 و هۆكاره‌كه‌ش بۆ كه‌مخه‌وی و وه‌رزش نه‌كردن و پشودانی پێویست ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌هۆی زۆر كاركردنه‌هوه و ئه‌م كه‌سانه‌ش ئه‌گه‌ری توشبونیان به جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك و نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله زۆر ده‌بێت.
هاوكات ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌فتانه 41- 48 كاتژمێر كارده‌كه‌ن ئه‌گه‌ری توشبونیان به به‌رزه په‌ستانی خوێن به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌گاته %54 وئه‌گه‌ری توشبونیان به ی به‌رزه په‌ستانی هه‌میشه‌ی خوێن %42 ده‌بێت.
PM:07:54:29/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2192
جار خوێنراوه‌ته‌وه