توێژینه‌وه‌یه‌ك: شیری دایك ئه‌گه‌ری توشبوون به كۆرۆنا كه‌مده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه كه شیری دایك یارمه‌تی پاراستنی منداڵ ده‌دات له توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ناو شیره‌كه‌دا دژه‌ته‌نی ڤایرۆسه‌كه‌ش نه‌بێت.
توێژه‌ره‌وه‌كان له چین گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه شیری دایك ڕێگری ده‌كات له توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له منداڵاندا و جگه له‌وه‌ش زۆر چالاك و به‌سوود تره به‌راورد به شیری مانگا و بزن بۆ منداڵ.
تیمی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه له زانكۆی په‌كین بۆ ته‌كنه‌لۆجیای كیمیاوی باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌یان پاڵپشتی داواكه‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) ده‌كات كه داوا له دایكان ده‌كات شیری خۆیان بده‌ن به منداڵه‌كانیان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر توشی ڤایرۆسی كۆرۆناش بوبێتن و ئه‌و پشكنیانه‌ی كه ئه‌نجامیانداوه ئه‌وه‌ی نهسهلهماندوه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له دایكی توشبوو به كۆرۆنا بۆ منداڵه‌كه‌ی ده‌گوێزرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه پێویست ناكات دایكان له‌و بابه‌ته بترسن.
PM:07:27:29/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 3060
جار خوێنراوهتهوه