ئهگهر گرفتی كهمخهویت ههیه.. 12 ڕێگای چارهسهر ههیه
وێستگە ستایل-
ههموان ئارهزووی ئهوه دهكهن كاتێك دهچنه جێگهی نوستنهوه باش بخهون بۆ ئهوهی له ڕۆژی دواتردا جهستهیان چالاك بێت، لهم بابهتهدا دكتۆر ئامانج پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشک و دەمار و بڕبڕەی پشت 12 ڕێنمایی پێشكهش بهو كهسانه دهكات كه خهویان نییه و دهیانهوێت ئارامبخهون.
1- خۆت بگرە بە کاتێکی دیاریکراوەوە بۆ خەوتن(واتە هەموو شەوێک لەیەک کاتدا بخەوە).
2- وەرزش زۆر گرنگە، بەڵام نەک درەنگ بکرێت. هەوڵبدە وەرزش بکەیت بەلایەنی کەمەوە سی خولەک زۆربەی ڕۆژ بەڵام باشتر وایە دوو بۆ سێ کاتژمێر پێش خەوتن نەکرێت.
3- دووربکەوەرەوە لەکافایین و نیکۆتین. قاوە، کۆلا، هەندێک جۆری چا لەگەڵ چۆکلەیت ماددەی کافایینی هاندەری تێدایە.
4- دووربکەوەرەوە لە خواردنەوە کحولیەکان پێش خەوتن.
5- دووربکەوە لە خواردن و خواردنەوەی قورس لەشەودا.
6- ئەگەر بتوانرێت دووربکەویتەوە لەو دەرمانانەی خەوت تێکدەدات یان درەنگی دەخات.
7- دوای کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ سەرخەو مەشکێنە.
8- ئیستراحەت بکە پێش خەو. باڕۆژت قەرەباڵغ نەبێت تاکاتت نەمێنێت. ئیشێکی ئاسان وەک خوێندنەوە گوێگرتن لە مۆسیقا، دەبێت خوی پێش خەوت بێت.
9- حەمامێکی گەرم بکە. دابەزینی پلەی گەرمی لەشت دوای خۆشتن لەوانەیە وات لێبکات خەواڵووبیت.
10- شوێنی خەوی فێنک و تاریک. ژوورێکی بێ کەلوپەل. بردنە دەرەوەی ئەو شتانەی سەرنجت ڕادەکێشێت ودوورت دەخاتەوە لەخەو. وەک دەنگەدەنگ، ڕوناکی زۆر، پێخەفی ناخۆش، یان گەرما.
11- بەرکەوتنی تیشکی خۆرت بەباشی هەبێت. تیشکی ڕۆژ کلیلی ڕێکخستنی چۆنێتی خەوە. هەوڵبدە ڕۆژانە سی خولەک بچیتە دەرەوە و تیشکی ڕۆزت بەرکەوێت.
12- لەپێخەفەکەت مەمێنە بەوشیاری. کاتێک وشیار دەمێنیتەوە لەناو پێخەفەکەت زیاتر لە بیست خولەک یان هەستتکرد نیگەرانیت، هەستەو چالاکیەکی ئیسراحەتکەر بکە تاخەواڵوو دەبیت.
PM:03:55:29/09/2020
ئهم بابهته 1376
جار خوێنراوهتهوه