سیروس دوای توشبوونی به كۆرۆنا نوێرین وێنه‌ی خۆی بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئێرانی "میهران ڕه‌جه‌بی" ناسراو به سیروس له درامای 3 به 4 دوای توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌واڵی جیاواز له‌باره‌یه‌وه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكرایه‌وه و چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له ئێستا خۆی زانیاری و نوێترین وێنه‌ی خۆی دوای توشبوونی به‌م ڤایرۆسه بڵاوكرده‌وه.
سیروس له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نوسیویه‌تی" دوای 15 ڕۆژ له توشبوونی به كۆرۆنا و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشتوه و سوپاسگوزاری ته‌واوی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستیه و سوپاسی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كات كه هه‌واڵیان پرسیوه"
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌دایكبووی ساڵی 1961 ه له ئێران و یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كانی ئێران و به‌شداری چه‌ندین فیلم و درامای ئێرانی كردوه.
PM:06:11:28/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 4352
جار خوێنراوه‌ته‌وه