‌ئەو گرێیانەی سەر گورچیلە کە بە ڕێکەوت لە پشكنیندا ده‌رده‌كه‌وێت چارەسەری پێویستە؟

وێستگە ستایل-


زۆر جار هەریەکێکمان نەخۆش دەکەوین هەندێک پشكنینمان بۆ دەکرێت لەوانە سۆنەر یان ئەشیعەی تەنوری لەوکاتەدا بەڕێکەوت دەزانیت کە گرێیەک( یان پارچە گۆشتێکی زیادە) لەسەر گورچیلە هەیە کەلەوانەیە بچوک یان گەورە بێت بەڵام هیچ نیشانەیەکی نیە وەک ئازاری کەلەکە یان میزی خوێناوی یان هەوکردن،
لەم کاتەدا دەبێت چی بکەیت؟ دكتۆر كاردۆ پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی میز و گورچیله‌ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌.

سەرەتا پێویست بەترس ناکات چونکە ئەگەر زۆرە کە تەنها گرێیەکی چەوری یان پارچە گۆشتێکی بێ زیان بێت بەڵام هەرچۆن بێت دەبێت ڕای پزیشکی پسپۆڕی گورچیلە وەربگیرێت چونکە ئەگەرهەیە شتێکی مەترسیدار بێت وەک شێرپەنجە.

بەپشكنینی سۆنەر دەتوانرێت بزانرێت ئەم گرێیە قەبارەکەی چەندە و لە چی بەشێکی گورچیلەکەدایە و ئایا کیسی ئاویە یان گۆشتنە، بەڵام لەسەداسەد هەمووکات ناتوانیت بڕیاری لەسەر بدەیت بەڵکو پێویستت بە ئەشیعەی تەنوری ct scan دەبێت بۆ ئەوی بزانرێت چی جۆرە گرێیەکە.

لەکاتی پشكنینی سیتی سکاندا (تەنوری) نەخۆشەکە کانیۆلای بۆدادەنرێت و دەرمانێکی دەدرێتێ کە ئەم دەرمانە دچێتە ڕێڕەوی خوێنەوەو بەگورچیلەکاندا دەڕوات و شێوەیان دەردەخات، لەم کاتەدا ئەگەر گرێکە شێرپەنجە بێت ئەوا وەک گورچیلەکە دەرمانەکە وەردەگرێت چونکە تایبەتمەندی شێرپەنجە ئەوەیە کە خوێنی زۆر بۆ دەڕوات بەڵام ئەگەر شێرپەنجە نەبێت ئەوا دەرمانەکە وەرناگرێت.

چارەسەری چیە؟
گرێی شێرپەنچە هەتا بچوکتر بێت ئەوا چارەسەری ئاسانترە و تەنها بە نەشتەرگەری لادەچیت و ئەگەری دروست بونەوەی زۆرکەمە، لەبەرئەوە هەرچەندە نەخۆشەکە هیچ ناڕەحەتیەکی نیە بەڵام هەرپێویستی بەنەشتەرگەریە بۆ ئەوەی هەتا تەشەنەی نەکردووە بڵاونەبۆتەوە بەخوێندا دەبێت لاببرێت.

ئەگەر چەوری بێت یان گرێیەکی بێ زیان بێت ئەوا پێویست بەچارەسەر ناکات تەنها ساڵی جارێک پشكنین بکاتەوە بۆ زانینی گەشەی گرێکە.


PM:05:31:27/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 5640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل