ئه‌م خۆراكانه زیان به جگه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت
وێستگە ستایل-
پرۆفیسۆر ئه‌لیكسی بۆیفیرۆف پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس له زانكۆی سینشینۆف ی پزیشكی چه‌ند جۆرێك خۆراك ده‌خاته ڕوو كه ده‌بنه هۆی شیبوونه‌وه و زیان گه‌یاندن به جگه‌ر.
ئه‌م پرۆفیسۆره ده‌ڵێت" ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبووی نه‌خۆشی چه‌وری جگه‌ری نا كحولی" بوون هۆكاره‌كه‌ی زۆر خواردنی چه‌وری و شه‌كره و تێبینی ئه‌وه كراوه شه‌كری فركتۆز به تایبه‌ت ده‌بێته چه‌وری و له‌سه‌ر جگه‌ر كۆده‌بێته‌وه و ده‌بێته هۆی هه‌وكردن.
ده‌شڵێت" شه‌ربه‌ت بڕێكی زۆر له شه‌كری فركتۆزی تیادایه كه خێرا ده‌مژرێت و زۆرترین زیان ده‌گه‌یه‌نێت به ته‌ندروستی چونكه ڕاسته‌وخۆ دوای مژینی ده‌گۆڕێت بۆ چه‌وری و به‌مه‌ش زۆر خواردنی هه‌ندێك میوه كه بڕێكی زۆر فركتۆزیان تیادایه ته‌نها ده‌بێته زیان له‌سه‌ر جگه‌ر و هه‌نگوینیش زۆرترین ڕێژه‌ی فركتۆزی تیادایه كه نابێت زیا خۆری تیادا بكرێت.
PM:12:05:16/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 3712
جار خوێنراوه‌ته‌وه