ڕاپۆرتێكی جیهانی هه‌واڵێكی خۆشی له‌باره‌ی ڤاكسینه چینیه‌كه بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
تێكڕای ژماره‌ی توشبووان به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان گه‌یشته 30 ملیۆن كه‌س و زانا چینیه‌كان پێشبینی ده‌كه‌ن مانگی 11 ی ئه‌مساڵ ڤاكسینه‌كه‌یان دژ به كۆرۆنا ئاماده‌بێت بۆ به‌كارهێنان كه ئێستا له قۆناغی سێهه‌می تاقیكردنه‌وه‌دایه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێك كه زانكۆی جۆن هۆبكنز بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ژماره‌ی توشبووان به كۆڤید 19 له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان گه‌یشتۆته 29,190,588 كه‌س و ژماره‌ی مردوان 927,245 كه‌سه و پێشبینیش ده‌كه‌ن هه‌تا مانگی 10 ی ئه‌مساڵ ژماره‌ی مردوان بگاته یه‌ك ملیۆن كه‌س.
وو گویژان سه‌رۆك به‌شی بایۆ سه‌یفتی له سه‌نته‌ری چینی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێیان ده‌ڵێت" پێم وایه ڤاكسینه چینه‌كه به‌م نزیكانه ئاماده ده‌بێت له مانگی 11 یان 12.
ڤاكسینه چینیه‌كه یه‌كێكه له‌و كۆمه‌ڵه ڤاكسینه‌ی كه گه‌یشتۆته قۆناغی سَهه‌می تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر مرۆڤ و له شێوه‌ی سپرای لوت دروستكراوه.
PM:05:42:15/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 7700
جار خوێنراوه‌ته‌وه