ڤیدیۆ: به‌ناوبانگترین یوتیوبه‌ری كۆری موسوڵمان بوونی خۆی ڕاگه‌یاند
وێستگە ستایل-
خانمه یوتیوبه‌رێكی كۆری كه ناوی خۆی ناوه" جه‌نه" موسوڵمان بوونی خۆی راگه‌یاند و ده‌ڵێت" دوای ئه‌وه‌ی بوم به موسوڵمان ئاشتیم له ناخی خۆمدا دۆزیه‌وه"
چیرۆكی جه‌نه له ساڵی 2013 ه‌وه ده‌ستیپێكردوه كه وانه‌ی كۆری به چه‌ند هاوڵاتیه‌كی عه‌ره‌ب وتۆته‌وه و دواتر عاشقی كوڕێكی موسوڵمان بووه و ئاینی ئیسلامی لێره‌وه ناسیوه و ساڵی 2016 بۆ یه‌كه‌مجار چۆته مزگه‌وتێك له كۆریای باشوور و دوای ئه‌وه‌ی پێشنوێژی مزگه‌وته‌كه قسه‌ی بۆ كردوه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت" ده‌ستم كرد به گریان"
جه‌نه ده‌ڵێت" كاتێك بیرم له موسڵمان بوون ده‌كرده‌وه زۆر ئه‌سته‌م بوو به‌لامه‌وه به‌تایبه‌ت كاتێك ده‌بوایه ڕۆژانه 5 جار نوێژ بكه‌م و له مانگی ڕه‌مه‌زاندا به‌ڕۆژوو ببم، ڕۆژوم تاقیكرده‌وه زۆر ئه‌سته‌م بوو به‌لامه‌وه"
مانگی 6 ی ئه‌مساڵ ئه‌م خانمه له‌ڕێی كه‌ناڵه فه‌رمیه‌كه‌ی خۆی له یوتیوب موسڵمان بوونی خۆی ڕاگه‌یاند.
PM:05:51:02/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 3252
جار خوێنراوهتهوه