ڤیدیۆ: هونه‌رمه‌ندێكی ڕاپ به پارچه‌كراوی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دۆزرایه‌وه
وێستگە ستایل-
ئاژانسی هه‌واڵی" ئه‌نته‌رفاكس" ی ڕووسی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ئاشكرای كردوه كوڕه گۆرانبێژی ڕاپ ناسراو به " ئاندی كارترایت" به مردوی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له شاری بترسبۆرگ دۆزراوه‌ته‌وه.
دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ ماڵه‌كه‌ی بینراوه لاشه‌ی ئه‌م گه‌نجه كراوه‌ته پێنج پارچه و خراوه‌ته ناو 5 كیسه‌وه و به جیا دانراوه.
له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری ئه‌م ڕاپه‌ره باسی له‌وه كردوه هاوسه‌ره‌كه‌ی چوار ڕۆژ به‌ر له ئێستا به‌هۆی خواردنی بڕێكی زۆر له مادده‌ی هۆشبه‌ر گیانی له‌ده‌ستداوه و ئه‌میش بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمی هاوسه‌ره‌كه‌ی بشارێته‌وه ئه‌م كاره‌ی كردوه.
سه‌رچاوه‌كانی " ئینته‌ر فاكس" له‌ڕێی ڕاپۆرته‌وه ئاشكرای كردوه جه‌سته‌ی ئه‌م گه‌نجه له‌ڕێ چه‌قۆ و چه‌كوش و مشار و پلاستیك پارچه كراوه .
ئه‌لیكسه‌نده‌ر یۆشكۆ ناسراو به ئاندی كارترایت گۆرانیبێژێكی ڕاپی ئۆكرانیه و به‌شداری له‌پێشبڕكێی Versus Battle كردوه و یه‌كه‌م ئه‌لبومی كاری هونه‌ری خۆی له ساڵی 2012 بڵاوكردۆته‌وه و كۆتا ماوه‌كانی ژیانی له شاری بترسبۆرگ به‌سه‌ر بردوه.
PM:01:20:30/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 5092
جار خوێنراوه‌ته‌وه