بۆچی بەڵگەی موو لە شانۆی تاواندا گرنگە؟
وێستگە ستایل-
بەڵگەی موو زیاتر لەو تاوانانەدا بەجێ دەمێنێت کە بەرلێکەوتنی جەستەیی ڕوودەدات بەتایبەت لە کاتی ڕووبەڕووبونەوەدا بۆ نموونە وەك تاوانی کوشتن ، دەست درێژی سێکسی ...هتد خانمه پارێزهر پروشه قهلهندهر پسپۆڕ له لێکۆڵینەوەی تاوان هۆكاری گرنگی ئهم جۆره بهڵگهیه ڕوون دهكاتهوه.
ئهم خانمه پارێزهره ئاماژه بۆ ئهوه دهكات" بایەخی ئەم بەڵگەیە لەوەدایە کە مووی جەستە بەئاسانی هەڵدەورێت و دەتوانرێت بەردەست بکەوێت چونکە بەئاسانی دەلکێت و بەجێ دەمێنێت بەسەر جل وبەرگ و زەوی و شوێنی زبرو ...هتد
بۆ چ مەبەستێک بەڵگەی موو بەکاردەهێنرێت و هەڵدەگیرێتەوە؟
1- بۆ پشکنینی DNA کەسەکە
2- دیاریکردنی جۆری مووەکە ( بۆ نموونە نەرم، زبر، لول، خاو ، درێژ، کورت، ڕەنگی مووەکە ...هتد
3- بۆ دیاری کردنی رەگەز ی کەسەکە کە ئایە ( مێ، نێر) ە
4- بۆ دەستنیشانکردنی تەمەنەکەی ( پیرە، گەنجە، مناڵە ، هەرزەکارە ...هتد ) .
5- بۆ زانینی سەرچاوەو شوێنی مووەکە لە کوێ جەستەدایە ( قژ، برۆ، برژانگ، بن باڵ، یان شوێنی هەستیار)
6- بۆ جیا کردنەوەی مووی مرۆڤ لەگەڵ مووی ئاژەڵدا .
لەکۆتاییدا گرنگی ئەم بەڵگەیە لە لێکۆڵینەوەی تاواندا دەبێتە هۆی بەرتەسک کردنەوەی سنوری لێکۆڵینەوەکەو ڕێگایەک دەبێت بۆ ئاسان گەیشتن بەوەی کە گومانلێکراو دیاری بکات . ئەمەش وادەکات یارمەتیدەر بێت بۆ سەلماندنی تاوانەکە بەسەر ئەو کەسەدا .
PM:07:12:12/07/2020
ئهم بابهته 3592
جار خوێنراوهتهوه