پێوه‌دانی مێشوله له‌م كاته‌دا مه‌ترسیداره
وێستگە ستایل-
دكتۆره لاریسا ئهلسییفا پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی پێست باس له‌وه ده‌كات پێوه‌دانی مێشوله مه‌ترسیدار نییه ته‌نها له یه‌ك حاڵه‌تدا نه‌بێت.
ئه‌م پسپۆڕه تایبه‌ت به ڕووداوی سپۆتینك باسی له‌وه كردوه پێوه‌دانی مێشوله زۆرینه‌ی كات ته‌نها كه‌سه‌كه توشی خورویهكی بێزاركه‌ر ده‌كات به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی پێوه‌دانه‌كه به شوێنێكی هه‌ستیاری له‌شه‌وه بێت ئه‌وه بابه‌ته‌كه جیاواز ده‌بێت.
پێوه‌دانی مێشوله ئه‌و كاته‌ی به " چاو و پێڵوی چاوه‌كان" ه‌وه بدات ئه‌وه مه‌ترسی توشبوون به هه‌ستیاری زیاتر له ئاسایی دروست ده‌كات و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی له‌ده‌ستدانی هۆش و ئاوسانی شوێنی پێوه‌دانه‌كه و لاوازی گشتی ده‌بێت و له‌م كاته‌دا پێویسته كه‌سه‌كه سه‌ردانی پزیشك بكات و ئه‌گه‌ر خوروهكه كه‌م و سادده بوو ئه‌وه ته‌نها سه‌هۆڵ بخرێته سه‌ر شوێنی ئاوسان و خوروهكه و ئه‌گه‌ر پێویست بكات نه‌خۆش ده‌بێت سه‌ردانی پزیشكی پێست بكات.
PM:01:05:12/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1900
جار خوێنراوهتهوه