سه‌موون به میزی خانمان
وێستگە ستایل-
ئه‌وه‌ی ته‌نها خانمه ئه‌ندازیاری فه‌ڕه‌نسی " لویز راگیت" پێویستی پێیه‌ت بریتیه له كه‌مێك میزی خانمان و تۆزێك گرنگی، و ئه‌م كاره‌ی ئه‌م خانمه له ئێستادا بۆته جێگه‌ی باس بۆ به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم بۆ دروستكردنی سه‌موونی تایبه‌تی فه‌ڕه‌نسی.
پسپۆڕانی فه‌ڕه‌نسی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان سوود له ته‌واوی سه‌رچاوه سروشتیه‌كان وه‌ربگرن و دواین كاریشیان سوود وه‌رگرتنه له میزی خانمان بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك خۆراك بیده‌ن به گه‌نم له كاتی ڕواندنیدا و به گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه‌كانی پسپۆڕه فه‌ڕه‌نسیه‌كان ده‌كرێت ڕۆژانه 29 ملیۆن جۆری سه‌مونی فه‌ڕه‌نسی به‌رهه‌م بهێنن له‌و گه‌نمه‌ی به میزی خانمان ئاودراوه.
به‌سوود وه‌رگرتن له‌م ڕێگه‌یه جوتیاره‌كان 703 ته‌ن نایترۆجین كه‌متر به‌كاربهێنن به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه بۆ كێڵگه‌كانی گه‌نم، ڕاگیت ده‌شڵێت" له‌ناو میزدا بڕێكی زۆر له پێكهاته‌ی خۆراكی به‌سوود بۆ ڕوه‌ك هه‌یه و ده‌كرێت سوودی لێ وه‌ربگیرێت"
PM:07:28:09/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 3964
جار خوێنراوه‌ته‌وه