چۆنیهتی بهكارهێنانی دهرمان لهكاتی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا
وێستگە ستایل-
نەخۆشیی كۆڤید ١٩ نەخۆشییەكی ڤایرۆسییە، دكتۆر سواره پزیشکی پسپۆڕی هەناوی و دڵ لەڕووی زانستییەوە سەرەتا باس له چارەسەری نیشانەكان دەكات و وردهكاری زیاتر دهخاته ڕوو.
بۆ نموونە:
-بۆ تا پاراستۆل
-بۆ دڵتێكھەڵاتن پلاسیل
-بۆ خەو تێكچوون میلاتۆنین
-بۆ كۆكە شروبەكان
- لەگەڵ نووسینی چەند ڤیتامینێك بەگوێرەی ڕێنمایی تەندروستیی كوردستان.
بۆ قۆناغە سەختەکانی دیکەش ڕێوشوێنی چارەسەری زیاتریش هەیە و بەمشێوەیە ڕێجیمی چارەسەرەکە لەوانەیە ٧- ١٠ جۆر دەرمان بكات.
رێنماییەکی چارەسەر لە کوردستان لەلایەن پزیشکانی پسپۆڕ و شارەزا دیاریدەکرێن، بۆ نموونە لە سلێمانی د. هادی محەممەد سەرپەرشتیارە و ڕێنماییەکانی چارەسەرمان بۆ دیاریدەکات، کە دکتۆرای هەم لە هەناوی و هەم لە سنگ و هەناسە هەیە و بەردەوام چاودێریی توێژینەوە و ڕێنماییە جیهانییەکان دەکات و رێنماییەکانی ئێرە نوێدەکاتەوە.
ناكرێت ھاووڵاتی كوردستان ئەم چارەسەرانە پشتگوێبخات و گوێ بۆ پزیشکانی تاراوگە بگرێت، چونكە ئێستا ھەر وڵاتێك ڕێنمایی تایبەت بەخۆی ھەیە بۆ كۆڤید ١٩
خەڵكانی ئەورووپا و ئەمریكاش بەپێی ڕێنمایی پزیشکان ی خۆیان ڕێجیمی جارەسەری خۆیان هەیە کە زۆر نزیکە لەوەی کوردستان.
PM:09:09:08/07/2020
ئهم بابهته 2160
جار خوێنراوهتهوه