منداڵێك له قه‌فه‌زی سه‌گدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك مار زیندانی كراوه
وێستگە ستایل-
دادگای ئه‌مه‌ریكا سێ كه‌سی به تۆمه‌تی زیندانی كردنی منداڵێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ له‌ناو قه‌فه‌زی سه‌گدا ده‌ستگیركرد.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" فۆكس نیوز " ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه نوێنه‌ره‌كانی ناوچه‌ی بۆكانان له زیلایه‌تی "تینیسی" نێردراون بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن له‌و تاوانه‌ی له یه‌كێك له ماڵه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه به‌رامبه‌ر ئاژه‌ڵێك ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی تیمه‌كه ده‌گه‌نه شوێنی مه‌به‌ست منداڵێكی ته‌مه‌ن 18 مانگ ده‌بینن كه له‌ناو قه‌فه‌زی سه‌گدا زیندان كراوه.
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردوه 8 مار له هه‌مان ئه‌و ژووره بوون كه قه‌فه‌زه‌كه‌ی تیادا بووه جگه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك مشك به‌ناو ژوره‌كه‌دا هاتوچۆیان كردوه.
له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه 3 كه‌س ده‌ستگیركراوه له‌ناویاندا دایكی منداڵه‌كه‌یه به‌ناوی"هیزر سكاربۆ ی ته‌مه‌ن 42 ساڵ و ئه‌وی دیكه هاوسه‌ری دایكی منداڵه‌كه بووه به‌ناوی جیڤرسۆن براون ته‌مه‌ن 46 ساڵ له‌گه‌ڵ دایكی چارلز براون كه ته‌مه‌نی 82 ساڵه و سه‌رجه‌میان به تاوانی به‌د ڕه‌فتاری و توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئه‌م منداڵه ده‌ستگیركراون و له ماڵه‌كه‌یاندا چه‌كی ئاگری هه‌بووه و مادده‌ی هۆشبه‌ریان دروست كردوه.
PM:05:43:29/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2848
جار خوێنراوه‌ته‌وه