هۆكار و چارهسهری دهوالی قاچ
وێستگە ستایل-
دەوالی بریتیە لە گەورەبوون و لوولخواردنی خوێنهێنەرەکان، هەر خوێنهێنەرێکی لەش ئەگەری تووشبوون بە دەوالی هەیە بەڵام خوێنهێنەرەکانی پەلەکانی خوارەوە (قاچ و ڕان) لە هەموو بەشەکانی تری لەش زیاتر تووشی ئەم حاڵەتە دەبن، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە بە پێوە وەستان وبە رێگا رۆشتن پەستانی ناو خوێنهێنەرەکانی بەشی خوارەوەی لەش بەرز دەکەنەوە.
ھۆکارەکانی دروست بونی دەوالی:
1- بۆماوەیی زۆرترین هۆکاری توش بونە بە دەوالی
2- بەپێوە وەستان و ماندووبوونی زۆر وە پێ لەسەر پێ دانان و دانیشتنی لەسەر چۆک بۆماوەیەکی زۆر
3-قەڵەوی زیاد لەپێویست
4- ئەوانەی کێشەی خوێن مەینیان هەیە
5- سک پڕی لەسەر یەک
6- حەبی رێگری لەسک پڕی
7- گرژبونی ماسولکەکان کە زۆر جار دەبێتە هۆکاری فشار خستنە سەر مولولە و دەمارەکان
8- بەرکەوتنی زەبری دەرەکی یانیش ناوەکی جا چ بەهۆی ڕوداوێک بێ یانیش نەشتەرگەری کە ئەمەش زۆر جار زیان بە مولولە و دەمارەکانی خوێن دەگەیەنێت.
9- بوونی نەخۆشی لەناوسک یانیش حەوز وەک ( لیمفەگرێکان، ڕەحم ، بونی گرێ لەسەر دەمارەکانی ناوسک ) ئەوانیش ئەگەری دروست بوونیان ھەیە بەونەخۆشییە
10- چونە ناو تەمەن واتە زیاتر ئەوانەی تەمەنیان لەسەروی ٤۰ تا ٤۵ ساڵی یەوەیە زیاتر توشی دەوالی دەبن.
چارەسەری دەوالی پێیەکان:
چەندین ڕیگا هەیە
1- لەیزەر: یەکێکە لە کاریگەرترین و باوترین ڕێگاکان. لەڕەگەی ڕوناکیەکی زۆر خوێن هێنەرەکان دادەخرێن.
2-شەپۆڵی ڕادیۆیی: بە گەرمکردن خوێنهێنەرەکان لەناو دەبات.
3- دەرزی رەقبوون: مادەی کیمیایی دەبێتە هۆی لەناوبردنی خوێنهێنەرەکان، پێیدەوترێت سکلێرۆ پراپی.
4- نەشتەرگەری: یەکێکە لە باشترین ڕێگاکان، بەڵام ڕ ێگاکانی سەرەوە لەپێشترن.
PM:04:25:28/06/2020
ئهم بابهته 5972
جار خوێنراوهتهوه