پێكهاته‌یه‌ك له چێشتخانه‌كه‌تدا هه‌یه و هۆكاری توشبوونه به شێرپه‌نجه
وێستگە ستایل-
پزیشكی پسپۆڕی وه‌ره‌م له ڕوسیا ئیڤان كاراسیف داوا ده‌كات هاوڵاتیان دوور بكه‌ونه‌وه له به‌كارهێنانه‌وه‌ی زه‌یتی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی دوجار پاڵفته‌كراو چونكه زیانی هه‌یه و مه‌ترسی و ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات.
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" ئه‌و زه‌یته‌ی دووجار پاڵفته ده‌كرێت تیایدا هه‌ردوو مادده‌ی" هێكسان و به‌نزین" هه‌یه و زه‌حمه‌ته ئه‌م دوو مادده‌یه به ته‌واوه‌تی له‌ناو به‌رهه‌مه‌كه جیابكرێته‌وه و ئه‌و كاته‌ش ئه‌م زه‌یته بۆ سوركردنه‌وه به‌كارده‌هێندرێت و زۆر گه‌رم ده‌كرێت ئه‌وه له‌گه‌ڵ خواردنه‌كه ده‌مژرێت و ده‌چێته له‌شی مرۆڤه‌وه .
كاراسیف له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام باس له‌وه‌ش ده‌كات له‌ناو ئه‌م جۆره زه‌یته‌دا بڕێكی زۆر له ڕۆنی گۆڕاو هه‌یه كه له جه‌سته‌دا كۆده‌بێته‌وه وبه تێپه‌ڕ بوونی كات و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م بڕه زۆره له مادده‌ی زیان به‌خش ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات.
ئه‌م پزیشكه ڕێنمووی هه‌مولایه‌ك ده‌كات ته‌نها ئه‌و جۆره زه‌یته بۆ خواردن به‌كاربهێندرێت كه كوالیتیه‌كه‌ی زۆر باشه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆیه‌وه توشی شێرپه‌نجه نه‌بن.
PM:04:15:27/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 8952
جار خوێنراوهتهوه