وێنه و ڤیدیۆ: چیتر ڕێگه نادرێت چینیه‌كان ئه‌م جۆره جرجه بخۆن
وێستگە ستایل-
به‌رپرسی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی چین زیاتر له 1.6 ته‌ن جرجی كێڵگه‌یان له‌ناوبرد به یه‌كجار دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه خواردنی ئه‌م جۆره ئاژه‌ڵه قه‌ده‌غه كرا چونكه وه‌ك هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دانراوه.
جرجی بامبۆی چینی په‌یوه‌ست كراوت به ڤایرۆسی كۆرۆناوه له‌كاتێكدا پێشتر ئه‌م جۆره جرجه سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆراكی په‌سه‌ند كراوبووه له‌لای چینیه‌كان و وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م ئاژه‌ڵه زیاتر له 900 دانه‌یان به زیندوی خرانه ژێرگڵ.
له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا حكومه‌تی چین بڕیاریدا به ڕێگری كردن له خواردن و بازرگانی كردن و به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵی وشكانی و به‌تایبه‌ت جرجی بامبۆ كه له كێڵگه تایبه‌ته‌كان له چین به‌خێوده‌كرێن.
PM:07:15:22/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 3000
جار خوێنراوهتهوه