چارەسەری سەرەتایی بۆ پێوەدانی دووپشک پێش گەیاندنی تووشبوو بۆ نەخۆشخانە
وێستگە ستایل-
لهگهڵ هاتنی وهرزیهاوین و بهرز بوونهوهی پلهی گهرما دووپشك له ناوچهكانی دهرهوهی شار زۆر دهبێت و لهم بابهتهدا دکتۆر سەمیر قادر پسپۆڕی پزیشکی فریاکەوتن زانیارییەک لەسەر جۆرەکانی دووپشک لە ڕووی ژەهراوی بوونڕوون دهكاتهوه.
1- جۆری یەکەم ژەهراوی بوونی سست: ئەم جۆرە دووپشکانە دەگرێتەوە کە کلکی درێژ و باریک وە چەنگالی پان و ئەستووریان هەیە ئازاری وەکوو پێوەدانی مێشولەیە.
2- جۆری دووەم ژەهراوی بوونی مام ناوەندی: قەبارەی کلک و چەنگالی زۆر لە یەک نزیکە ئازاری پێوەدانی وەکوو پێوەدانی زەنگەزۆرەیە.
3- جۆری سێیەم ژەهراوی بوون بە پلەی بەرز: کلکی ئەستوور و چەنگالی باریک و بچوکی هەیە ئازاری وەکوو پێوەدانی مارە.
نیشانەکان : دیار بوونی شوێنی پێوەدان وەکوو خاڵێک ، مێروولە کردن، خوران ، ئاوسان، سوور بوونەوە،
لە ئەگەری توندی ژەهراوی بوون بە تایبەتی لە جۆری سێیەم گۆڕانکاری لە پاڵەپەستۆی خوێن،لێدانی دڵ وە گەرمی جەستە ڕوو دەدات لەوانەیە ڕشانەوە، هەناسە توندی، سەرسووڕە، لیکاو کردن ، بێهۆش بوونی لەگەل بێت.
تێبینی: ڕەنگی دووپشک گرنگی وههای نیە لە کوشندەیی ژەهرەکە وەکوو باس کراوە قەبارەی کلک و چەنگالەکە پێوەرە.
چی بکەین؟
1- پێش هەموو شتێک ئەبێ هەراسان و مشەوەش نەبین وە بە لەسەر خۆیی و دڵ دانەوەی کەسە تووش بووەکە دەست پێ بکەین.
2- شۆردنی شوێنەکە بە ئاوی سارد و سابوون بۆ پاک بوونەوە و ڕێگری لە هەو کردن.
3-خستنی پاڵەپەستۆێ سارد لە شوێنەکە بۆ ماوەی چەند خولەک.
4- دەرکردنی دەزیلەی ژەهر ئەگەر هەبێت.
5- ئەگەر شوێنی پێوەدانەکە لە دەست یان قاچ بێت بەرزکردنەوەی کە نابێ لە ئاستی بەرزی دڵ زیاتر بێت، ئەمەیان ڕێگری لە ئاوسان ئەکات.
6- لە هەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوە کراوە ئەکرێت لۆکە یان کلینکسێک بە فاس (شلەی سپی کەرەوەی جل و بەرگ ) بکەین و شوێنەکە پێ چەور بکەین بۆ ماوەی پێنج خولەک ئەمەیان یارمەتیدەرە بۆ کەم کردنەوەی ژەهراوی بوون بە کارلێکی کیمیاوی لەگەل ژەهرەکە.
7- دەرهێنانی خێرای ئەلقە و گوستیلە و بازنە.
8- گەیاندنی تووشبوو بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن بۆ چارەسەری کۆتایی و پێدانی دژە ژەهر ئەگەر پێویستی کرد بە پێی ڕێنمایی پزیشک.
چی نەکەین؟
1- نابێ ڕەفتاری ئەوها بکەین کەسی تووشبوو تووشی دڵەڕاوکێ و ترس بکات وەکوو قیژاندن و هەراسان بوون.
2- لە ئەگەری بوونی دەزیلەی پێوەدان نابێ پێش شۆردن و سارد کردنەوەی شوێنەکە دەزیلەکە دەر بکرێت.
3- نابێ شوێنەکە بریندار بکرێت یان کەسێک هەولی مژینی شوێنی پێوەدان بدات بە بەهانەی دەر کردنی ژەهر.
4- نابێ هەول بدرێت بە بەستنەوەی دەست یان قاچ بە هیچ جۆرێک و لە هیچ سەرچاوەیەک ڕێگای پێ نەدراوە.
5- لە کاتی گەیاندنی نەخۆش بۆ فریاکەوتن ئاگاداری هاژووشتنی ئوتومبێل بین تا تووشی رووداوی نەخوازراو نەبین.
PM:09:14:03/06/2020
ئهم بابهته 96916
جار خوێنراوهتهوه