ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌م پله گه‌رمیه‌دا له چالاكی ده‌وه‌ستێت
وێستگە ستایل-
پسپۆڕه چینیه‌كان ئه‌و پله گه‌رمایه‌یان دیاری كرد كه تیایدا ڤایرۆسی كۆرۆنا له چالاكی ده‌وه‌ستێت.
له‌ڕێی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌وه پزیشكه‌كات گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاتێك له ژینگه‌یه‌كدا بێت كه پله‌ی گه‌رما بگاته 56 پله‌ی سه‌دی بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر گه‌رم ببێت له چالاكی ده‌وه‌ستێت و له پله‌ی گه‌رمای 70 پله‌ی سه‌دی بۆ ماوه‌ی 5 خوله‌ك به ته‌واوه‌تی له چالاكی ده‌وه‌ستێت.
هاوكات ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر ماسكی پزیشكی بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته ده‌مێنێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته زوو زوو بگۆڕدرێت و ماسكی نوێ به‌كاربهێنرێت.
پلاستیك و ئه‌و جۆره ئاسنانه‌ی كه ژه‌نگ ناگرن ئه‌وه بۆ زۆرترین ماوه ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ریان ده‌مێنێته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه توشبووی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێنن زیاتر مه‌ترسی توشبوون به‌م ڤایرۆسه‌یان له‌سه‌ر به به‌راورد به كه‌سانی ته‌ندروست.
PM:12:48:31/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 46208
جار خوێنراوه‌ته‌وه