ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌م ڕێگه‌یه‌ش ده‌گوازرێته‌وه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه زاناكان له سه‌نته‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان ئه‌نجامیانداوه تیایدا ڕێگه‌یه‌كی نوێی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایان ئاشكرا كردوه و ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له كه‌ناڵی فه‌رمی ژاپۆنی بڵاوكراوه‌ته‌وه.
پسپۆڕان هۆشداری ده‌ده‌ن كه ڕێگه‌ی سێهه‌م هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌ویش ئه‌و ته‌نۆلكه گه‌ورانه‌یه كه له‌كاتی قسه‌كردندا له ده‌می كه‌سی قسه‌كه‌ر دێته ده‌ره‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕوبه‌رێكیش هه‌بێت له‌نێوان كه‌سی قسه‌كه‌ر و كه‌سی گوێگردا ئه‌وه ئه‌م ته‌نۆلكانه ئه‌گه‌ری هه‌یه ببنه هۆی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه.
پێشتر ده‌وترا كۆكه و پژمین یان ته‌وقه‌كردن هۆكاری سه‌ره‌كی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌ن له كه‌سێك بۆ یه‌كێكی دیكه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته ڕێگه‌یه‌كی نوێ بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه كه پێویسته هه‌موو كه‌س لێی به ئاگا بێت.
AM:12:00:31/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 14552
جار خوێنراوه‌ته‌وه