پزیشكه‌كان نیشانه‌یه‌كی نوێی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا یان ئاشكرا كرد
وێستگە ستایل-
پزیشكه‌كان له ئه‌كادیمیای ئه‌مه‌ریكی هۆشداری له نیشانه‌یه‌ك ده‌ده‌ن ئه‌ویش هه‌وكردنی گلێنه‌ی چاوه كه ئاماژه‌یه بۆ توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
پزیشكه‌كانی چین له‌ڕێی كۆكرنه‌وه‌ی چه‌ند داتایه‌ك كه له‌سه‌ر توشبووانه به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاماده‌كراوه تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه هه‌ر یه‌ك كه‌س له‌كۆی 30 توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌م حاڵه‌ته له‌سه‌ریان ده‌ركه‌وتووه.
هاوكات پزیشكه ئه‌مه‌ریكیه‌كان له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه له كۆی 1099 حاڵه‌تی توشبوون به كۆرۆنا 19 حاڵه‌ت هه‌بووه له‌ناو نه‌خۆشه‌كان كه توشی هه‌وكردنی پێڵوه‌كانی چاو بووه له 30 نه‌خۆشخانه‌ی جیاواز له وڵاته‌كه.
له ئێستادا هه‌وكردنی پێڵوه‌كانی چاو یه‌كێكه له‌ونیشانانه‌ی كه ده‌ركه‌وتنی له‌سه‌ر نه‌خۆش واده‌كات ناسینه‌وه‌ی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ پزیشكه‌كان ئاسان ببێت.
PM:04:03:30/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 17200
جار خوێنراوه‌ته‌وه