زۆر خواردنی خوێ مه‌ترسیداره
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه زیاده ڕه‌وی كردن له خواردنی خوێ كۆئه‌ندامی به‌رگری لاواز ده‌كات به جۆرێك توانای ئه‌وه‌ی نه‌بێت له‌ش خۆی چاره‌سه‌ری هه‌وكردنه‌كان بكات.
توێژه‌ره‌وه ئه‌ڵمانیه‌كان له زانكۆی" بۆن" باس له‌وه ده‌كه‌ن زۆر خواردنی خوێ كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش لاواز ده‌كات و ئه‌وانه‌ش كه زۆر خوێ ده‌خۆن ئه‌وه زیاتر گرفتی هه‌وكردنی به‌كتریایان هه‌یه.
ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك خۆبه‌خش ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌ش گرام خوێی زیادده و دوو ژه‌می خێرا ده‌خۆن ئه‌وه به‌رگری له‌شیان لاوازه.
باشترین بڕی ڕێگه پێدراو له خوێ 5 میلیگرامه كه ده‌كاته یه‌ك كه‌وچكی بچووك له خوێ بۆ كه‌سێك كه ته‌ندروستی ئاساییه و هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی نییه.
PM:01:25:30/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 2296
جار خوێنراوهتهوه