‌رێكخراوی تەندروستی جیهانی: دیار نیە كەی كۆرۆنا كۆتایی دێت

وێستگە ستایل-

مایكڵ ریان بەرێوبەری پرۆگرامی لەناكاو لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەكۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پشكنینی فراوانی كۆرۆنا كارێكی زۆر پێویستە و ئاماژەی بەوەكرد پێشبینی ئەو ماوەیە ناكرێت كە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەیخایەنێت.

ئەو لێپرسراوەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی داوای لەهەموو وڵاتانی جیهان كرد پێویستی رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر كەبڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە بكات ئامانج بەووردییەكی زیاتر و بەشێوەی راستەوخۆ بۆئەوەی بتوانن لەگەڵ ئەم ڤایرۆسەدا بژین تائەو كاتەی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا دەدۆزرێتەوە.

ووتی: هیچ كەسێك ناتوانێت پێشبینی بكات كە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چەند دەخایەنێت و ئەوان لەسەر لێواری ئایندەیەكی نادریان كە بەرەوڕووی دەرۆن و وڵاتانێكی زۆر لەسەرتاسەری جیهان لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسەدان.

س: ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی


PM:01:29:28/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 1004 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌