نهێنی كه‌می ژماره‌ی مردوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌ڵمانیا چیه؟
وێستگە ستایل-
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا یه‌كێكه له‌و وڵاته ئه‌وروپیانه‌ی ژماره‌ی توشووبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا تیایدا زۆره به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامانه ژماره‌ی مردوان به‌م ڤایرۆسه كه‌مه و هاوشێوه‌ی ئیتاڵیا نییه.
كه‌می ژماره‌ی گیان له ده‌ستدان به‌م ڤایرۆسه بۆته جێگه‌ی تێڕامانی سه‌نته‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كان له ئه‌ڵمانیا .
لۆسار ویله‌ر له په‌یمانگای ڕۆبه‌رت كوخ بۆ نه‌خۆشیه‌كان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا ئاشكرای كردوه زۆرینه‌ی توشبووه‌كان به ڤایرۆسی كۆرۆنا نیشانه‌ی سادده و كه‌میان تیادا ده‌ركه‌وتووه و حكومه‌تی ئه‌ڵمانیاش ئاشكرای كردوه توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه هه‌فتانه پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ نزیكه‌ی 160 هه‌زار هاوڵاتی ئه‌نجام بده‌ن ئه‌مه‌ش مانای وایه ژماره‌ی توشبووان ده‌كرێت كۆنتڕۆڵ بكرێت.
له ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌نج كه هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستیان نییه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون ئه‌مه وایكردوه ژماره‌ی مردوان به ڤایرۆسه‌كه ڕوو له كه‌مبوون بكات به به‌راورد به وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا و كه‌سانی به ته‌مه‌ن له ئه‌ڵمانیا كه‌مه ئه‌مه وایكردوه جیاوازی هه‌بێت له‌ڕووی ژماره‌ی توشبوون و مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
جگه له‌وه‌ش ئه‌ڵمانیا به یه‌كێك له‌و وڵاتانه داده‌نرێت كه باشترین سیستمی ته‌ندروستی هه‌یه زۆرترین یه‌كه‌ی چاودێری چڕی تیادایه و ژماره‌یه‌كی زۆر له ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردیان هه‌یه.
PM:04:17:26/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 29804
جار خوێنراوهتهوه