‌ دوای کۆڕۆنا چی ڕوو دەدات ؟

وێستگە ستایل-

بێگومانم بەم نزیکانە ، دوو بۆ چوار هەفتەی تر ، پەتای کۆڕۆنا کۆنتڕۆڵ دەکرێت و کەرنتنیە کۆتایی دێت ، سەدان پێشبینی دەکرێت و زۆربەیان کۆکن کە زەمەنی پێش کۆڤید - 19 تەواو جیاوازه لەگەڵ دونیای پۆست کۆڕۆنا .

وەلی لام وانیە هیچ جیاوازیەک وا ڕوو بدات ، بە تایبەت لە کوردستان کە بە لە دەرەوەی زەمەن دا دەژین و بێگومان کە هێندەی پێ ناچێت سەدان و هەزاران چێرۆک دەنووسرێت ، چەندین فیلم و زنجێرەی تیڤی و گۆرانی لە سەر دەردەهێنرێت و دڵنیاشم کە زۆربەی جائیزەکانی ئۆسکار و گۆڵدن کڵوپ و ئەوانی تر دەبەنەوە .

پزیشک و کارمەندەکانی تەندروستی دەڕۆنەوە ماڵەوە ، تا ماوەیەکی زۆر بە دەست سترێس و شەونخوونی و دیمەنی مردنی نەخۆشەکانەوە دەناڵێینن و تووشی چەندان نەخۆشی و کێشەی دەروونی دەبن .

دووبارە شوێنە گشتیەکان قەڕەباڵغ دەبنەوە ، گازینۆ و کافتریا و مۆڵەکان جمەیان دێت ، هەژاران هەژار تر و دەوڵەمەندەکان دەوڵەمەنتر ، هتد .

ئەوەی ڕوو دەدات ڕەگە تەنها زیاد کردنی یادێکە بە ناوەی ڕۆژی جیهانی کۆڕۆنا کە ساڵانە یاد بکرێتەوە .

 و: د. کامەران ژاژڵەیی-
پسپۆڕی زانستی خۆراک


PM:03:42:26/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 25712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌