‌زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا

وێستگە ستایل-

نەخۆشیەکی ڤایرۆسیە دووچاری کۆئەندامی ھەناسەی مرۆڤ دەبێت، ھەندێكجار بەبوونی ھەندێک پاڵنەر سەردەکێشێت بۆ لێکەوتەی قورس وەک ھەوکردنی سیەکان و دواتر بە ڕیشاڵ بوون و ھەوکردنی ماسولکەکانی دڵ، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر هه‌رێم پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو ورده‌كاری ته‌واو له‌سه‌ر توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕوون ده‌كاته‌وه‌ .

- توشبوو Confirmed case :
نەخۆشێکە کە پشکنینی تاقیگەیی RT-PCR پۆزەتیڤ بێت واتا ئەرێنی بێت، جا نیشانە و دەرکەوتەی نەخۆشیەکەی ھەبێت یاخود نا .

- ئەگەری توشبوو Probable case :
ئەو کەسەیە کە گومانلێکراوە و پشكنین یەکلاکەرەوە نیە واتا لە نێوان ھەبوون و نەبووندایە.

- گومانلێکراو : Suspected case
- ئەو کەسەیە کە نیشانەکانی نەخۆشیەکەی ھەبێت وەک تا + کۆکە یان هەناسە توندی + چووبێتە وڵاتێک یان شوێنێک کە نەخۆشیەکەی تیابێت لە ماوەی ١٤ ڕۆژی ڕابردوودا.

- کەسێک ئەو نیشانانەی هەبێت وبەرکەوتنی لەگەڵ کەسێک ھەبووبێت کە نەخۆشیەکەی هەیە لە ماوەی ١٤ ڕۆژ لە دەستپێکی نەخۆشیەکەی.
- کەسێک نیشانەکانی نەخۆشیەکەی ھەبێت و پێویستی بە داخلکردنی لە نەخۆشخانە ، لەدوای بەدەرکردنی ھەرجۆرە نەخۆشیەک پەیوەست بەو نیشانانە.

 بەرکەوتن Contact :

واتا کەسێک کە بەرکەوتنی ھەبووبێت لەگەڵ نەخۆشێکی توشبوو یاخود ئەگەر لێکراو لە ٢ ڕۆژ پێشتر یاخود ١٤ ڕۆژ لەدوای دەرکەوتنی نیشانەی نەخۆشیەکە تێیدا ، بەم جۆرەی خوارەوە .

1- ڕووبەڕوو بۆ ماوەی زیاتر لە ١٥ خولەک لە نزیکی کەمتر لە مەترێکەوە.
2- ڕاستەخۆ بەرکەوتنی فیزیایی یاخود جەستەیی
3- یان کەسێک کە چاوەدێری یەکێک لەو جۆرە نەخۆشانە بکات بەبێ بەکارھێنانی پێداویستیەكانی خۆپارێزی تایبەت وەک (دەمامک ودەستکێش وچاویلکە وگاون ..)
4- ھەندێ حاڵەتی تر کە مەترسی بەرکەوتن و توشبوونیان زیاترە وەک شوێنە قەرەباڵغەکان و مۆڵ و سوپەرمارکێت و شۆفێری ئامرازەکانی گواستنەوەی گشتی و ناوبازاڕو کارمەندانی بەنزینخانە و بواری تەندورستی لە پزیشک و پەرستار و کارگوزارەکان و کارمەندانی پرسگە .


- بەرکەوتنی کەمتر لە ١٥ خولەک و لە دووری زیاتر لە مەترەوە لەگەڵ بەکارھێنانی دەمامکی ئاسایی تەنھا پێویست بە چێکی پلەی گەرمی لەش دەکات بەشێوەی دووجار لە ڕۆژێکدا.
- بەرکەوتنی کورت و کەم و نەخوازراو تەنھا پێوستی بە چاوەدێری گشتیە.

- پشکنینی تاقیگەیی PCR بۆ کێ دەکرێت ؟
1- ئەو گرووپانەی کە لە گومانلێکراوادا ئاماژەیان پێدراوە.
2- خاڵەکانی ( ١،٢،٣،٤ ) لە لیستی ئەو کەسانەی بەرکەوتنیان ھەبووە.
3- ئەو کەسانەی لە کەرەنتینەکانن لەدوای تەواوکردنی ٢ ھەفتەکە.
4- ئەو کەسانەی کە گۆڕانکاری تازە ھەیە لە وێنەی تشکی سیەکانی کە لەگەڵ ھەوکردنی ڤایرۆسی سیەکان یەکبگرێتەوە.

- دەتوانیت ڕۆژانە یاخود دوو ڕۆژ جارێک بە گوێرەی خاڵبەندی ئەم خشتەیەی خوارەوە پشکینی بۆ خۆت بکەیت بۆ ئەگەری زانینی توشبوون بە ڤایرۆسەکە ، بە جۆرە .
- لە( ٤ )کەمترت کۆ کردەوە ئەوا لە ماڵەوە بمێنەرەوەو ڕەچاوی ڕێنمایە خۆپارێزیەکان بکە ، دوو ڕۆژ جارێک پشکنینەکە دووبارە بکەرەوە.

- لە نێوان( ٤ -٧ )خاڵت کۆکردەوە ئەوا باشترە پەیوەندی بە ھێڵی گەرم یان ڕاوێژی پسپۆڕی بوارەکە بکەیت .
-  زیاتر لە( ٧ )خاڵت کۆکردەوە، پێویستە سەردانی ناوەندەکانی تایبەت بە کۆرۆنا بکەیت بۆ پشکنینی زیاتر و داخڵ بوون .


PM:02:54:26/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 3680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل