ڤیدیۆ: ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری له میسر هه‌رای ناوه‌ته‌وه
وێستگە ستایل-
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیی ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری كه تیایدا به‌شێك له‌و میوانانه‌ی سه‌ما ده‌كه‌ن جلوبه‌رگی پزیشكیه‌وه دةردةكةون له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌رای ناوه‌ته‌وه و میوانه‌كان گاڵته‌یان به ڤایرۆسی كۆرۆنا دێت.
زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی ڤیدیۆكه‌یان بینیوه توڕه‌ی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ ڕه‌فتاری ئه‌م هاوڵاتیه میسریانه كه گاڵته به دۆخی ئێستا ده‌كه‌ن له كاتێكدا ته‌واوی جیهان كێشه‌ی یه‌كه‌میان بۆته ڤایرۆسی كۆرۆنا.
له میسر ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕۆژ له دوای ڕۆژ ڕوو له زیادبوونه و حكومه‌تی ئه‌م وڵاته‌ش بۆ ڕێگه گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری چه‌ند ڕێكارێكی تایبه‌تی گرتوه‌ته به‌ر.
PM:01:11:25/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 4688
جار خوێنراوهتهوه