پسپۆڕێك" كۆرۆنا به‌م نزیكانه كۆتای دێت"
وێستگە ستایل-
مایكل لیفت براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ پێشتر پێشبینی ئه‌وه‌ی كردبوو ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین بڵاوببێته‌وه و ئێستاش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه به‌م نزیكانه ئه‌م په‌تایه له جیهاندا كۆتایی دێت.
گۆڤاری " Los Angeles Times " ئه‌مه‌ریكی لێدوانێكی مایكل لیفت زانای بواری كیمیا له زانكۆی ستانفۆرد و براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا باسی له‌وه كردوه هه‌موو شتێك باش ده‌بێت و به‌م زوانه كۆتای دێت به ڤایرۆسی "COVID-19 " كه له ڤایرۆسی" SARS-CoV-2 " دروست بووه.
مایكل پێشبینی ئه‌وه‌ی كردبوو ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین به‌و خێراییه بڵاوببێته‌وه و ته‌واوی پێشبینیه‌كانی وه‌ك خۆی ده‌رچوو و هه‌ر له‌و كاته‌شدا كۆتایی ڤایرۆسه‌كه‌ی له چین دیاری كرد كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌ی مردوان له‌سه‌ره‌تادا زۆر بووه و دواتر كه‌می كردوه .
به‌گوێره‌ی پێشبینیه نوێكانی ئه‌م زانایه بێت"به‌م نزیكانه ئه‌م په‌تایه له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ته‌واوی جیهان كه‌مده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه له ئێستادا ترس و شڵه‌ژانی ناو هاوڵاتیان كۆنتڕۆڵ بكرێت"
كۆمه‌ڵێك زانای دیكه و له‌ناویاندا" سیرگی كیسیلۆف به‌ڕێوبه‌ری تاقیگه‌ی خانه‌كان له په‌یمانگای بافلۆف بۆ زانستی بۆماوه‌ی گشتی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه ئه‌م ڤایرۆسه لاواز ده‌بێت و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش توش بكات ئه‌وه نیشانه‌كانی زۆر كه‌متر ده‌بێته‌وه له‌چاو به‌هێزی پێشووی و ده‌شڵێت" هه‌موو ڤایرۆسێك سنورێكی هه‌یه و كۆتای پێدێت و له‌ناو ده‌چێت"
AM:11:31:25/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 88404
جار خوێنراوه‌ته‌وه