‌ڕه‌نگه‌ ده‌ستكێشه‌كه‌ی‌ ده‌ستت توشی ڤایرۆسی كۆرۆنات بكات

وێستگە ستایل-


هەر شتێک ژیرانە نەکرێت، نەکردنی باشترە. وایە دەستکێش ئەگەر بە شێوەیەکی ڕێک و بەجێ لە دەستی بکەیت، هۆکارێکی زۆر باشە بۆ پارێزرانت لە هەڵگرتنی میکرۆب و تووشبوونت بە نەخۆشی، بەڵام بەو جۆرەی خەڵکی ئێمە لەم ڕۆژانەدا دەیکات، ڕەنگە ئەوە خۆی ببێتە هۆی نەخۆشی، دكتۆر زانا پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناوی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ڕونكردنه‌وه‌ی‌ زیاتر ده‌دات.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"گریمان شوێنێک ئەو ڤایرۆسەی لەسەرە و تۆ دەستت بەری دەکەوێت و بەهۆی ئەو دەستکێشەوە ناگات بە دەستت، بەڵام دەبێت یەکسەر ئەو دەستکێشە فڕێ بدەیت، نەک هەر بەدەستتەوە بێت و دواتر دەست لە شتی تر بدەیت و ئۆتۆمێلی پێ لێبخوڕیت و دواتریش بچیتەوە ماڵ"

ده‌شڵێت" ئەگەر زوو زوو دەستکێش ناگۆڕیت، لە دەستی نەکەیت و ناو بە ناو دوای دەست دان لە هەر شتێک دەستت جوان جوان بە ئاو و سابوون بشۆیت، زۆر زۆر باشتر پارێزراو دەبیت"

ئینجا بزانە دەستکێش چەند جوان و گرانبەها و ڕاقی بێت و لە ڕەنگی جلوبەرگت بێت، چەند بۆ پۆز لێدان باشە، ئەوەندە بۆ ڕێگری لە تووشبوون خراپە! چونکە زوو زوو نایگۆڕیت.


PM:12:59:23/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 10560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌