نیشانه و جۆر و هۆكار و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی مه‌لاریا
وێستگە ستایل-
مه‌لاریا ئه‌و نه‌خۆشیه‌یه كه به هۆی جۆره مشه خۆرێكه‌وه توشی مرۆڤ ده‌بێت كه له گروپی سپۆرۆزوایه كه نه‌خۆشیه‌كی گوێزراوه‌یه و توشی خرۆكه سوره‌كانی خوێن ده‌بێت و وه زۆربه‌ی زانست و لێكۆلینه‌وه‌كان هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌وه‌ته‌ی مرۆڤ هه‌یه مه‌لاریاش هه‌یه وه ناوه‌كه‌شی واته مه‌لاریا به مانای هه‌وای خراپ به‌كار هاتووه كه یه‌كه‌م جار له ئینگلیزی به‌كار هات له ساڵی 1770 زله لایه‌ن زانا (H. Walpole) كه دواتر له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌مدا كورت كرایه‌وه‌و گۆڕدرا بۆ مه‌لاریا.
زانا (Laveran) یه‌كه‌م كه‌س بوو له ساڵی 1880 كه مه‌لاریای دۆزیه‌وه وه زانا (Ross ) یه‌كه‌م كه‌س بوو كه هۆكاری توش بوونه‌كه‌ی دۆزیه‌وه كه مشه‌خۆره،مه‌لاریا چوار جۆری هه‌یه كه بریتین له (Plasmodium vivax, abbreviated as P.v.، Plasmodium malariae, abbreviated as P.m.، Plasmodium ovale, abbreviated as P.o.، Plasmodium falciparum, abbreviated as P.f.) كه سێ جۆریان زۆر مه‌ترسیدارنین و زیاتر له ڕێگایه‌ك یان جۆرێك توشی مرۆڤ ده‌بن به‌لام جۆری چواره‌م كه (Plasmodium falciparum, abbreviated as P.f.) زۆر مه‌ترسیداره‌و مه‌رگی به‌دواوه‌یه ئه‌گه‌ر له قۆناغی سه‌ره‌تاییدا چاره‌سه‌ر نه‌كرێت.
مه‌لاریا له جیهان و ئاماره‌كانی
ساڵانانه له جیهاندا نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌س به هۆی ئه‌م نه‌خۆشیه وه ده‌مرن كه زۆر به‌یان به هۆی چاره‌سه‌ر نه‌كردن و دووباره توشبوونه‌وه‌وه ده‌مرن وه زۆربه‌شیان له خوار ته‌مه‌نی پێنج ساڵی یه‌وه‌ن وه زۆربه‌شیان له ووڵاته ئه‌فریقیه‌كان و ناوه‌ڕاستی ئاسیادان به‌تایبه‌تی هیندستان ،وه ساڵانه نزیكه‌ی چوار سه‌د ملیۆن (400000000) كه‌یسی نوێ ی توشبووی ئه‌م نه‌خۆشیه تۆمار ده‌كرێت كه زۆربه‌یان خه‌ڵكانی ده‌ره‌وه‌ی ئاسیا و ئه‌فریقیان و به گه‌شت و بازرگانی دێنه ئه‌م ناوچانه‌ی كه نه‌خۆشی مه‌لاریای تێدا بڵاوه.
نیشانه‌كانی نه‌خۆشی مه‌لاریا:
له باوترین نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشیه بریتین له سوكه ئه‌نفله‌وه‌نزا له شێوه‌ی هه‌ڵامه‌ت و تاو له‌رزه یاخود له‌رزه تا و ئازاری ماسولكه‌و سه‌ر ئێشه و ڕشانه‌وه‌و سكچون و تاو له‌رزه‌ی به‌رده‌وام و كۆكه‌و ئاره‌قكردنه‌وه دووباره كه به شێوه‌یه‌كه هه‌ر دوو سێ ڕۆژ جارێك دووباره ده‌بێته‌وه‌و له ڕاده به‌ده‌ره وهه‌ندێك جاریش زه‌رتك (زه‌ردوویی) و سپی بوونی چاو كه به‌هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی خڕۆكه سووره‌كانه‌وه‌یه.
چۆنیه‌تی توشبوون و گواستنه‌وه‌ی مه‌لاریا:
ئه‌م نه‌خۆشیه به‌هۆی گاز لێگرتنی یاخود پێوه‌دانی جۆره مێشوله‌یه‌كه كه پێی ده‌گووترێت مێشووله‌ی مه‌لاریا و ئه‌و مێشووله‌یه له ڕێگایه‌ك له ڕێگایه‌كان ده‌چێته ناو خوێنه‌وه‌و ده‌بێته هه‌ڵگری ئه‌م مشه‌خۆره و كاتێك به شوێنێكی مرۆڤ وه‌ده‌دات و خوێن ده‌مژێت ئه‌وا ئه‌م مشه‌خۆره دزه ده‌كاته ناو خوێنی مرۆڤه‌كه و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و جگه‌ر ده‌ڕوات و كار له خڕۆكه سوره‌كان ده‌كات و به‌شێوه‌یه‌كی یه‌ك به‌دوای یه‌ك تا وای لێدێت ژماره‌ی خڕۆكه سووره‌كان زۆر ده‌بن و زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر سیسته‌می به‌رگری له‌ش و كه‌سه‌كه ده‌بێته نه‌خۆشێكی ته‌واو كه ئه‌مه‌ش زۆرترین ماوه‌ی كه بخایه‌نێت سێ هه‌فته واته (21) ڕۆژه ، وه له ڕێگه‌ی پێوه‌دانی مێشوله‌یه‌كی ساغ یان هه‌ڵگری تره‌وه به‌م كه‌سه ئه‌وه ئه‌م مێشووله‌یه به هه‌ر كه‌سێكه‌وه بدات به‌هه‌مان شێوه كه‌سی دووه‌میش تووش ده‌بێت.
چۆنیه‌تی تاقی كردنه‌وه‌و ناسینه‌وه نه‌خۆشی مه‌لاریا
ئه‌م نه‌خۆشیه به سێ ڕێگای سه‌ره‌كه ده‌ست نیشان ده‌كرێت كه ئه‌مانه‌ن
یه‌كه‌م – به‌هۆی سیفه‌تی فیزیایی كه‌سه‌كه وه‌ك ( ڕه‌نگی پێستی ، ڕه‌نگی چاوی ، پله‌ی گه‌رمی له‌شی ،شێداری له‌شی ، دیار بوون له شێوه‌ی مانووی و هیلاكی )
دووه‌م – له ڕێگه‌ی نیشانه‌كانی كه پرسیار له نه‌خۆش ده‌كرێت و نیشانه‌كانی بریتین له (تاو له‌رزه ، زۆر ئاره‌قه كردن، سپی بوونی چاو و زه‌رد بوونی پێست و ڕشانه‌وه‌و كۆكه و سكچون و هه‌ڵامه‌ت )
سێ یه‌م – له‌ڕێگه‌ی تاقی كردنه‌وه‌ی پزیشكی كه ئه‌ویش ئه‌گه‌ر هاتو به‌هۆی بوونی هه‌ندێك یان هه‌موو نیشانه‌كانی سه‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت بۆ زانینی هه‌بوون یان نه‌بوون ی نه‌خۆشیه‌كه كه زۆر جۆری هه‌یه به‌ڵام له هه‌موویان باوتر و زۆرتر كه له زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهان ده‌كرێت پێی ده‌ڵێن (PSA test) كه ڕێگه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وت و چاكه و خێرایه كه ئه‌ویش وه‌رگرتنی دڵۆپێك له خوێنه له كه‌سه‌كه و ڕاخستنی له‌سه‌ر سلاید و دواتر ڕه‌نگ كردنی به‌هۆی بۆیه‌ی تایبه‌تی كه پێ ی ده‌ڵێن (Giemsa stain) كه واده‌كات مشه‌خۆره‌كه ببینرێت له ژێر مایكڕۆسكۆبدا.
چاره‌سه‌ریه‌كانی مه‌لاریا:
نه‌خۆشی مه‌لاریا نه‌خۆشیه‌كی ئاڵۆزه بۆیه ده‌رمانه‌كانیشی ئاڵۆزن چونكه به پێ ی جۆر ی نه‌خۆشیه‌كه كه چوار جۆره و ناوچه‌ی نه‌خۆشه‌كه كه اه چ ناوچه‌یه‌كه و ته‌مه‌ن و باری كه‌سه‌كه وه‌ك (منداڵ و گه‌وره‌و دووگیان ) كه هه‌ریه‌كه‌یان بارێكی تایبه‌ته‌و ده‌رمانی جیای هه‌یه كه ده‌بێت دكتۆری پسپۆر بۆی دابنێ چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه بكرێت زۆرجار ده‌بێته هۆی مردن ی كه‌سه‌كه به‌تایبه‌تی له جۆری چواره‌مدا كه پێویسته زۆر زوو چاره‌سه‌ری ته‌واو و درووست وه‌ربگرێت ،به‌زۆری بۆ زۆربه‌ی باره‌كان تابلێتی (حه‌بی ) ( Chloroquine phosphate (Aralen) به‌كاردێت به‌ڵام ئه‌م ده‌رمانه ئه‌وه‌نده به هێز نی یه بۆ جۆری چواره‌م بۆیه هه‌ندێك جار له‌گه‌ل ده‌رمانی تردا ئه‌درێت به نه‌خۆشه‌كه وه ئه‌مانه (( quinine sulfate plus doxycycline [Vibramycin, Oracea, Adoxa, Atridox] or tetracycline[Achromycin], or clindamycin [Cleocin], or atovaquone-proguanil[Malarone]) یانیش چاره‌سه‌ری (ACTs)به‌كاردێت كه بریتین له‌م ده‌رمانانه (for example, artesunate-amodiaquine, artesunate-mefloquine, artesunate-pyronaridine, dihydroartemisinin-piperaquine, and chlorproguanil-dapsoneartesunate)
هه‌ندێك پرسیار له‌سه‌ر مه‌لاریا
ئایا مه‌لاریا بۆ ئافره‌تی دووگیان مه‌ترسیداره؟
به‌ڵێ مه‌ترسیداره كه له‌وانه‌یه مه‌ترسی مه‌لاریا زیاد بكات و كاریگه‌ری بكاته سه‌ر منداڵه‌كه‌ش و هه‌ندێك جاریش له‌بارچوون و ناته‌واوی منداڵی لێده‌كه‌وێته‌وه و زیانی پێ ده‌گات بۆیه پێویستی به چاره‌سه‌ری زیاتره بۆ پاراستنی خۆی و منداڵه‌كه‌ی ناو سكی كه ئه‌گه‌ر چاره سه‌ر نه‌كرێت ده‌بێته هۆی له‌بارچون و ساڵانه‌ش نزیكه‌ی 750000-250000 منداڵ له‌بار ده‌چن له سه‌رانسه‌ری جیهان به هۆی ئه‌م نه‌خۆشیه.
ئایا مه‌لاریا بۆ منداڵ مه‌ترسیداره ؟
به‌ڵێ مه‌ترسیداره ئه‌ویش به‌هۆی نا هۆشیاری و زۆر دووباره بوونه‌وه‌ی توشبون و نه‌دركاندن و دواكه‌وتنی چاره‌سه‌ر كه ساڵاانه به‌م هۆیانه‌ی سه‌ره‌وه نزیكه‌ی 750000—200000 منداڵ له جیهان به‌م هۆیه‌وه ده‌مرن.
AM:11:38:23/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 3048
جار خوێنراوه‌ته‌وه