ڤیدیۆ: هاوسه‌رگیری له سه‌رده‌می كۆرۆنا
وێستگە ستایل-
له ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری له گوندێك له میسر ته‌واوی كه‌لوپه‌له‌كانی بووك كه له ماڵی باوكیه‌وه ده‌برێته ماڵی زاوا به گیراوه‌ی كلۆر خاوێن كراوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و میوانانه‌ی كه له ئاهه‌نگه‌كه‌دا به‌شداربوون به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
چه‌ند گه‌نجێك له‌وانه‌ی به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه‌یان كردوه هه‌ستاون به پرژاندنی گیراوه‌ی كلۆر و ئاو به‌سه‌ر میوانه‌كان و كه‌لوپه‌له‌كان و ته‌نانه‌ت ئۆتۆمبێله‌كان بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبونیان نه‌بێت به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان قسه و باسی زۆری له‌سه‌ر كراوه و ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆمێنتیان له‌سه‌ر ئه‌م ڤیدیۆیه نوسیوه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه نه ده‌بوو ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاد نه‌كات له‌كاتێكدا هه‌موو جیهان به ده‌ست ئه‌م ڤایرۆسه‌وه ده‌ناڵێنن.
PM:12:43:22/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 5232
جار خوێنراوه‌ته‌وه