وێنه‌ی ئه‌م پیاوه دڵی به‌ریتانیه‌كانی شكاند
وێستگە ستایل-
بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی پیاوێكی به‌ته‌مه‌نی به‌ریتانی له ماركێتێكی چۆڵكراو بووه جێگه‌ی باسی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ڕه‌خنه‌ی زۆر ئاڕاسته‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه كراوه كه دروستكه‌ری ئه‌زمه‌ن له بازاڕه‌كان.
ئه‌م وێنه‌یه گۆڤاری" ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه و ئه‌م پیاوه به‌ته‌مه‌نه ته‌ماشای لیستی ئه‌و كه‌لوپه‌ل و خۆراكانه ده‌كات كه له ماڵه‌وه بۆیان نوسیوه به‌ڵام ماركێته‌كه خاڵی كراوه‌ته‌وه له خۆراك و پێویستی و هیچ نه‌ماوه ئه‌م پیاوه به‌ته‌مه‌نه بیكڕێت.
هاوڵاتیانی به‌ریتانیا چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستادا زۆرینه‌ی ماركێته‌كانیان چۆڵكرد و كه‌لوپه‌لیان كڕیوه له ترسی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان له‌به‌ر بڵاو نه‌بوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا له ماڵه‌وه كه‌ره‌نتینه‌یان بكات.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كۆمێنتی له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه نوسیوه ده‌ڵێت" ئای چه‌ند وێنه‌یه‌كی بێزاركه‌ره، ئه‌مه زۆر ئازارم ده‌دات" و یه‌كێكی دیكه نوسیویه‌تی" ئازاری دڵ ده‌دات، من ئاماده‌م ته‌واوی كلینكسی توالێت بده‌م به‌تۆ كه كڕیومه و له ماڵه‌وه هه‌ڵمگرتوه" و یه‌كێكی دیكه باسی له‌وه كردوه كه ڕۆژی ڕابردوو سه‌ردانی بازاڕی كردوه و زۆرینه‌ی كه‌لوپه‌ل له بازاڕدا نه‌ماوه و ئه‌مه‌ش كێشه‌یه بۆ به‌ته‌مه‌نه‌كان خۆشیان نازانن چی بكه‌ن.
PM:03:28:19/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 62700
جار خوێنراوه‌ته‌وه