خۆشه‌ویستی نابینایه..چیرۆكێك پڕ به ماناكه‌ی
وێستگە ستایل-
ده‌وترێت خۆشه‌ویستی نابینایه به‌ڵام چی ده‌بێت ئه‌و كاته‌ی دوو نابینا بێ ئه‌وه‌ی چاویان به‌یه‌ك بكه‌وێت عاشقی یه‌كتر ببن؟
نیرا گیرا وێنه‌گرێكی هندیه و به جۆرێك باس له‌م خۆشه‌ویستیه ده‌كات كه نه پشت به جوانی و نه به‌مادده نابه‌ستێت و جۆرێك خۆشه‌ویستیه سه‌روو ڕوكه‌شه و چیرۆكی ئه‌م دوو عاشقه نابینایه‌ی ناوناوه" خۆشه‌ویستی پیرۆز".
گیرا له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ بی بی سی باس له‌وه ده‌كات ڕۆژێك به ڕێكه‌وت چۆته بازاڕی دلهی له مانگی ته‌موز و ئه‌م دوو عاشقه نابینایه‌ی بینیوه به‌یه‌كه‌وه ڕۆشتوون و ده‌ستیان له‌ناو ده‌ستی یه‌كدا بووه و قسه‌یان بۆ یه‌كتری كردوه و پیاوێك هاوكاری كردوون بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ویستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر ، ده‌ڵێت"زۆر سه‌رسام بووم پێیان یه‌كه‌م جارم بوو دوو عاشقی نابینا ببینم و لێیان نزیك بوومه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌م"
گیرا ده‌ڵێت" پرسیام لێ‌كردن ئێوه هاوسه‌ری یه‌كترن؟ وه‌ڵامیان دامه‌وه كه به‌ڵێ هاوسه‌ری یه‌كترین ، دواتر داوام لێیان كرد چیرۆكی خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ من بگێڕنه‌وه و ئه‌وانیش ڕه‌زامه‌ندیاندا"
دیباك یاداف و ئارتی شوراسیا هه‌ردووكیان ته‌مه‌نیان 21 ساڵه و له‌ڕێی فه‌یسبووكه‌وه یه‌كتریان ناسیوه و مۆبایله‌كه‌یان له جۆری زیره‌كه و ئه‌و كه‌سانه‌ی نابینان ده‌توانن به‌شێوه‌ی ده‌نگ بچنه ناو ئه‌كاونتی كه‌سی دیكه‌وه و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین سه‌ره‌تای یه‌كتر ناسینیان بووه.
دیابك ده‌ڵێت" هه‌ستم به‌وه كرد ئێمه خاڵی هاوبه‌ش له نێوانماندا زۆره له‌به‌ر ئه‌وه داوای هاوڕێتیم بۆ نارد له‌ڕێی فه‌یسبووكه‌وه و دوای دوو هه‌فته قبوڵی كردم و دواتر كورته نامه‌مان گۆڕیه‌وه و چیرۆكی خۆمان بۆ یه‌كتر باسكرد و دواجار ژماره ته‌له‌فۆنمان گۆڕیه‌وه و هه‌ر ته‌له‌فۆنێك 90 خوله‌ك به یه‌كه‌وه قسه‌مان ده‌كرد"
ئارتی باس له‌وه ده‌كات جارێك هاوڕێیه‌كی له‌گه‌ڵیدا بووه كه قسه‌ی له‌گه‌ڵ دیباك كردوه و هاوڕێكه‌ی داوای لێكردوه به دیباك بڵێت" خۆشم ده‌وێیت" ئه‌ویش ئه‌م كاره‌ی كردوه و دیباك بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك به بێده‌نگی ماوه‌ته‌وه و دواتر ئه‌ویش وتویه‌تی" خۆشم ده‌وێیت" لێره‌وه چیرۆكی خۆشه‌ویستی ئه‌م دوو نابینایه ده‌ستی پێكردوه و له ئێستادا چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن كارێك بدۆزنه‌وه و دواتر هاوسه‌رگیری بكه‌ن.
PM:12:51:19/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 3544
جار خوێنراوه‌ته‌وه