پزیشكه‌كانی ئێران: ڤایرۆسی كۆرۆنا كاره‌سات له ئێران دروست ده‌كات
وێستگە ستایل-
به گوێره‌ی هه‌واڵێك پێگه‌ی "iranwire" ی ئێرانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه سوپای پاسدارانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنی پزیشكه‌كان ده‌كات ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان زانیاری ڕاست له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بده‌ن و ژماره‌ی توشبووان و مردوان ئاشكرا بكه‌ن.
ئه‌م پێگه ئۆپۆزسیۆنه ئاشكرای كردوه له میانی كۆبوونه‌وه‌ی پزیشكه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی ئێرانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاره عێراقیه‌كان یه‌كێك له ئه‌ندامانی سوپای پاسدران په‌یوه‌ندی پێوه‌كردوون و هۆشداری پێداون هیچ زانیارییه‌كی وورد نه‌چێته ده‌ره‌وه‌ی گفتوگۆكه‌یان و هه‌ركه‌س زانیاری كۆبوونه‌وه‌كه بڵاوبكاته‌وه ئه‌وه خۆی ده‌بێت به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵبگرێت و ته‌نانه‌ت سزای زیندانی ده‌درێت به‌سه‌ریدا.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له پزیشكانی ئێرانی كراوه به‌ڵام پزیشكه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و ژماره‌یه‌ی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان له‌سه‌ر توشبووان و مردوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا باسی لێوه‌ده‌كات زۆر كه‌مه و دووره له‌ڕاستیه‌وه و ژماره ڕاستیه‌كان زۆر له‌وه زیاترن و حكومه‌ت نایه‌وێت ڕاستیه‌كان ئاشكرا بكات.
پزیشكێكی ئێرانی ده‌ڵێن" ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌م جۆره بڕوات ئه‌وه زیاتر له 10 هه‌زار كه‌س ته‌نها له‌ناو تاران توشی ئه‌م ڤایرۆسه ده‌بن و ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیه‌وه نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریان بكات ئه‌وه ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا تاران تیایدایه زۆر خراپتر ده‌بێت له دۆخی چین" و پێشی وایه ئاشكرا نه‌كردنی ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی توشبووان به ڤایرۆسه‌كه تاوانێكه ده‌حه‌ق به هاوڵاتیانی ئێرانی و جیهان ده‌كرێت چونكه ژیانی هاوڵاتیان له مه‌ترسیدایه.
كه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه له ئێران بڵاوبۆته‌وه؟
ئه‌م پزیشكه ئاشكرای كروه ڕاسته‌وخۆ له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له چین هه‌مان ڤایرۆس له ئێران بڵاوبۆته‌وه به‌ڵام له‌سه‌ر جۆری ڤایرۆسه‌كه زانیاریان نه‌بووه كه هه‌مان ڤایرۆسه.
حكومه‌تی ئێرانی له‌ڕێی ڕاپۆرته‌كانه‌وه ئاشكرای كردوه 19 كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه و 139 كه‌س توشبووی ڤایرۆسه‌كه بووه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ژماره‌ی مردوه‌كان به ڤایرۆسه‌كه پێشبینی ده‌كرێت له 50 كه‌س زیاتر بێت.
PM:12:08:27/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 11064
جار خوێنراوه‌ته‌وه