ڤیدیۆ: پیاوێك له په‌خشی ڕاسته‌وخۆدا گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگە ستایل-
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی یه‌رموكی فێركاری له عێراق هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی هاوڵاتیه‌كی به‌ته‌مه‌نی عێراقی بڵاوكرده‌وه له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فیزۆنی ڕاسته‌وخۆدا.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌كه لێدوانێكی تایبه‌تی بڵاوكرده‌وه سه‌باره‌ت به گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌م پیاوه و تیایدا هاتووه" ئه‌م پیاوه به‌ته‌مه‌نه سه‌ردانی پزیشكی كردوه دوای ئه‌وه‌ی توشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه هۆكاره‌كه‌شی له‌ده‌ستدانی موڵكێكی بووه له شاری به‌غداد"
یه‌كێك له كه‌سوكاری خاوه‌ن مردوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كه‌سه نزیكه‌كه‌یان به‌یانی ئه‌مڕۆ توشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه دوای ئه‌وه‌ی پیاوانی ئاسایش دوكانی ئه‌م پیاوه‌یان له ناوچه‌ی دۆره لابردوه و به‌هۆیه‌وه ئه‌م پیاوه جه‌ڵته لێیداوه و دۆخی ته‌ندروستی خراپ بووه و سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كردوه و له‌و كاته‌دا كه‌ناڵێكی ئاسمانی ئاماده بووه بۆ ئه‌وه‌ی پرسیار له هاوڵاتیان بكات سه‌باره‌ت به‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه پێشكه‌شی هاوڵاتیانی ده‌كه‌ن"
ئه‌م هاوڵاتیه ویستی ئه‌وه‌ی هه‌بووه باس له گرفت و ئه‌و كێشانه بكات كه‌بۆی هاتۆته پێشه‌وه و و ته‌نها دوای چه‌ند خوله‌كێك توشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
PM:01:09:20/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 8608
جار خوێنراوه‌ته‌وه