له‌ترسی كۆرۆنا بڕیاری داخستنی خوێندنگه‌كان درا
وێستگە ستایل-
هێشتا بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ترس و دڵه‌ڕاوكێی له جیهاندا دروستكردوه و ئه‌مه وایكردوه له هه‌ندێك وڵات بڕیاری جیاواز بدرێت.
حكومه‌تی مه‌نگۆلیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڕیاری داخستنی ده‌رگای خوێندگه‌كانیدا هه‌تا 30 ی 3 بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بكرێت له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
هه‌تا ئه‌مڕۆ ژماره‌ی مردوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتۆته 2000 كه‌س له چین و وڵاتی مه‌نگۆلیا هاو سنوری وڵاتی چینه له باشوره‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئێستا له مه‌نگۆلیا هیچ توشبوویه‌ك تۆمار نه‌كراوه به‌ڵام ئه‌م وڵاته بڕیاری داخستنی ده‌رگای خوێندنگاكانیداوه و به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و وه‌فدانه‌ش ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه له چینه‌وه ده‌چنه وڵاته‌كه‌یان و ته‌نانه‌ت زانكۆكانیش له‌و وڵاته داخراون.
PM:01:03:19/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 3464
جار خوێنراوه‌ته‌وه