ڤیدیۆی ڕۆمانسی دوو هاوسه‌ری چینی توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا
وێستگە ستایل-
ده‌وترێت ئه‌و دۆخه قورسه‌ی تێی ده‌كه‌ویت واده‌كات ڕاستی خۆشه‌ویستی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت بۆ ده‌ربكه‌وێت، ڤیدیۆیی دوو هاوسه‌ری توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر خێرا له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبویه‌وه.
ئه‌وه‌ی له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت پیاوێكی ته‌مه‌ن 87 ساڵه به‌ده‌سته‌كانی خواردن و ئاو به هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌دات و پێی ده‌ڵێت" هه‌تا كۆتای ته‌مه‌ن خۆشم ده‌وێیت و هه‌موو ڕۆژێكی ژیانم خۆشم ده‌وێیت"
زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی كۆمێنتیان له‌سه‌ر ئه‌م ڤیدیۆیه نوسیوه سه‌رسامی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی له‌نێوان ئه‌م دوو هاوسه‌ره‌دا هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه خراپه‌ی تێی كه‌وتوون.
ماوه‌ی دوو مانگه ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتی چین بڵاوبۆته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتی ئه‌م وڵاته به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
PM:05:41:13/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 4440
جار خوێنراوه‌ته‌وه