ڤیدیۆ: یوسرا توشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن بووه؟
وێستگە ستایل-
به ناونیشانی " یوسرا" خۆی پێ نه‌گیرا له گریاندا و ده‌ڵێت" ئاره‌زوو ده‌كه‌م كات یه‌ك كاتژمێر بگه‌ڕێته دواوه" و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڤیدیۆیه‌كی ئه‌م خانمه‌یان زۆر خێرا بڵاوكردۆته‌وه.
بۆ یه‌كه‌مجار یوسرا باس له‌و ڕووداوه ده‌كات كه ته‌واوی ڕێڕه‌وی ژیانی گۆڕیوه و ئه‌و كاته بووه كه پزیشكه‌كان پێیان وتووه توشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن بووه .
یوسرا باس له‌وه ده‌كات پزیشكه‌كان پێیان وتوه توشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن بووم و به‌هۆی ئه‌م هه‌واڵه‌وه ماوه‌ی 3 مانگ له ترس و دڵه‌ڕاوكێدا ژیام و ئه‌م هه‌واڵه‌م به هیچ كه‌س نه‌وت ته‌نانه‌ت به دایكیشم بۆ ئه‌وه‌ی خه‌مبار نه‌بێت و ته‌واوی بیر و خه‌یاڵی من ببو به‌وه‌ی كه‌ی ده‌مرم؟ ئه‌ی ده‌بێت فریای ئه‌وه بكه‌وم كاره‌كانی خۆم بكه‌م؟"
ئه‌م خانمه له‌باره‌ی له‌ده‌ستدانی دایكیه‌وه ده‌ڵێت"به‌م دواییانه دایكمم له‌ده‌ستدا و ئاره‌زوو ده‌كه‌م جارێكی دیكه ته‌مه‌ن بگه‌ڕێته‌وه دواوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌فا داربم به‌رامبه‌ر به دایكم و ته‌نانه‌ت هه‌رچی بكه‌م ناتوانم پاداشتی دایكم بده‌مه‌وه"
یوسرا ده‌شڵێت" ده‌بێت ئێمه زۆر له خۆبورده‌بین، باوه‌ڕم پێ بكه‌ن ئاره‌زوو ده‌كه‌م كات یه‌ك كاتژمێر بگه‌ڕێته‌وه دواوه به‌وه‌ش ڕازیم ئه‌گه‌ر دایكم لێمبدات و ئازار بدات و ئه‌وه‌م لێبكات كه ده‌یه‌وێت من به‌وه خۆشحاڵ ده‌بم"
PM:12:34:21/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 18232
جار خوێنراوه‌ته‌وه