خانم ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت كۆرپه‌كه‌ت له‌بار ببه‌یت ده‌بێت ئه‌م زانیاریه بزانیت
وێستگە ستایل-
پسپۆڕانی كۆرپه‌له‌زانی باس له‌وه ده‌كه‌ن كۆرپه دوای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ده‌گاته 25 هه‌فته هه‌ست به ئازار ده‌كات.
له ئێستادا له‌به‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌بار بردنی كۆرپه دوای 25 هه‌فته له دووگیانی ڕێگه پێنه‌دراوه و ته‌نها ئه‌و حاڵه‌ته تایبه‌تانه نه‌بێت كه به ئاگاداری پزیشك بێت و بابه‌ته‌كه وا پێویست بكات.
له به‌رامبه‌ردا كۆمه‌ڵێك زانا له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێوه ئه‌وه ته‌واو ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه كۆرپه دوای 25 هه‌فته هه‌ست به ئازار بكات و پێیان وایه كه ته‌نانه‌ت كۆرپه دوای 13 هه‌فته‌ی دووگیانی هه‌ست به ئازار ده‌كات .
ڕاپۆرتێكی تایبه‌ت كه له گۆڤاری Medical Ethics بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌و دایكانه‌ی ده‌ویانه‌وێت كۆرپه‌كانیان له‌بار ببه‌ن ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه یان پێ بوترێت كه كۆرپه له دوای 13 هه‌فته‌ی دووگیانی هه‌ست به ئازار ده‌كات و دوا بڕیار له‌و كاته‌دا ده‌درێته ده‌ستی دایك و ئه‌م بابه‌ته به ڕه‌فتارێكی نا ڕه‌وشت وه‌سف كراوه.
پسپۆڕان ده‌ڵێن كۆرپه له ته‌مه‌نی 18 ساڵیه‌وه مێشك و كۆئه‌ندامی ده‌ماریان به یه‌كه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه.
PM:12:16:21/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 12192
جار خوێنراوه‌ته‌وه