نیشانه‌كانی جه‌ڵته‌ی دڵ
وێستگە ستایل-
زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ ئازار له سه‌ر سنگ دروست ده‌كات و نیشانه‌كان هاوشێوه‌ی قورسی هه‌رسی گه‌ده‌یه.
له‌كاتی توشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ چه‌ند نیشانه‌یه‌كی ئاگاداركه‌ره‌وه هه‌یه كه له‌سه‌ر نه‌خۆش ده‌رده‌كه‌وێت و پێویسته نه‌خۆش له‌به‌ر چاوی بگرێت.
دكتۆر جۆزێف كامبل تایبه‌ت بۆ پێگه‌ی Cleveland Clinic" ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر پێت وترا توشی جه‌ڵته‌ی دڵ بویت به سووكی ئه‌وه مانای وایه دڵت هێشتا به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی كار ده‌كات و خوێن ده‌نێرێت بۆ ئه‌ندامه‌كانی له‌شت و ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌بن ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌ریان بۆ بكرێت ئه‌وه ئه‌گه‌رس زیان گه‌یشتن به دڵیان به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌ی كه‌مده‌بێته‌وه"
له نیشانه‌كانی جه‌ڵته‌ی سووكی دڵ" هه‌ست كردن به قورسایی له‌سه‌ر ناوه‌ڕاستی سنگ و ئازاره‌كه به‌ره‌و شه‌ویلگه و مل و قۆڵ و پشت ده‌ڕوات و كه‌سه‌كه توشی توندی هه‌ناسه‌ی ده‌بێت و له‌گه‌ڵیدا دڵتێكهه‌ڵاتن و ئازاری سك و سوتانه‌وه‌ی گه‌ده و هێڵنجدان و ئاره‌قكردنه‌وه‌ی زۆر و نه‌مانی ئاگایی و كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای هه‌ستكردن"
AM:11:08:18/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 5492
جار خوێنراوه‌ته‌وه