ئاگات لە جۆری شیری و خۆراکی منداڵەکەت بێت
وێستگە ستایل-
منداڵ هه‌تا تەمەنی ٥ ساڵی لە ٩٠ % مێشکی گەشە دەکات دووای ئەو تەمەنە لە ١٠ % مێشک گەشە دەکات. هەر بۆیە گرنترین تەمەن بۆ گەشەی مێشک ٥ ساڵی سەرەتای ژیانە بە تایبەتی ٢ساڵی یەکەمی تەمەن دووای ئەو تەمەنە گەشەی مێشک کەم دەکات، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆرئاكۆ پزیشکی نەخۆشیەکان منداڵان و خۆراک و گەشەی منداڵان ڕێنمایی پێشكه‌ش به‌دایكان و باوكان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری جۆری شیر و خۆراكی منداڵه‌كانیان ببن.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" ئه‌گەر منداڵ تا تەمەنی ٥ ساڵی خۆراکی باش نەبێت یان لە ژینگەێکی تەندروست نەژیا گەشەی مێشکی وەک پێویست نابێت ئەمەش کاردەکاتە سەر زیرەکی و توانای مێشکی منداڵ وە لە ئایندەدا جیاواز دەبێت بە بەراورد بە منداڵێک کە خوراک و ژینگەێکی تەندروستی هەبێت."
دكتۆر ئاكۆ ده‌شڵێت" خۆراک کاریگەی زۆری هەیە لەسەر گەشەی منداڵ وە شیری دایک بە باشترین خۆراک دادەنرێت بۆ گەشەی مێشک بۆیە تکایە بە قسەی ئەم و ئەو شیری دایک مەگۆرن بە قوتوو ، گەر شیری قوتووت بەکار هێنا ئەو جۆرە بەکار بهێنە کە خۆراکە گرنگەکانی تێدایە بۆ گەشەی مێشک وەک (DHA , Luten , Arachidonic acid , Iron , Zinc)"
AM:10:47:18/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 5040
جار خوێنراوه‌ته‌وه