جۆرێك چا پێویسته توشبووان به نه‌خۆشی شه‌كره بیخۆنه‌وه
وێستگە ستایل-
پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی شه‌كره" سهام ماركت" ده‌ڵێت" گیراوه‌ی ئاوی به‌یبوون یان چای به‌یبوون زۆر به‌سووده بۆ توشبوان به نه‌خۆشی شه‌كره و ڕێگری ده‌كات له ته‌شه‌نه سه‌ندنی نه‌خۆشییه‌كه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ڕۆژانه یه‌ك كوپی لێ بخورێته‌وه"
پێگه‌ی The Times Hub هه‌واڵێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه توشبوان به نه‌خۆشی شه‌كره حاڵه‌ته‌كه‌یان ته‌شه‌نه ده‌سه‌نێت ئه‌گه‌ر پارێز نه‌كه‌ن و چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رنه‌گرن به‌هۆی كه‌می ڕێژه‌ی هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین له جه‌سته‌ی كه‌سی توشوو به‌هۆیه‌وه كاریگه‌ری حاڵه‌ته‌كه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ مێشك و گورچیله و دڵ و ئه‌گه‌ری توشبوون به چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه زیاد ده‌كات.
خواردنی گیراوه‌ی گوڵه به‌یبوون یه‌كێكه له‌و ڕێگا سروشتیانه‌ی توانای كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی شه‌كره‌ی خوێنی هه‌یه ، توشبووان به نه‌خۆشی شه‌كره باشتر وایه ڕۆژانه كوپێك له چای به‌یبون بخۆنه‌وه، چای به‌یبوون ته‌نها بۆ كۆنتڕۆڵكردنی شه‌كره‌ی خوێن به‌سوود نییه به‌ڵكو جۆرێك مادده‌ی كیمیاوی له پێكهاته‌یدا هه‌یه گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه.
AM:10:31:18/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 3032
جار خوێنراوه‌ته‌وه