گرنگترین ڕێنمایی خۆراكپێدان به منداڵ دوای ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵ
وێستگە ستایل-
شێوازی دروست و خۆراکی ته‌ندروست ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی هه‌یه له گه‌شه کردنی منداڵ و پاراستنی له نه‌خۆشی له کاتی منداڵی و له داهاتوودا، دوای ته‌واو کردنی یه‌ک ساڵ شیر ته‌نها ڕێژه‌ی (% 23 ) پێداویستی منداڵ دابین ده‌کات و زۆر گرنگه بایه‌خ بدرێت به پێدانی خواردن به منداڵ، له‌م بابه‌ته‌دا دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی باس له گرنگترین ڕێنماییه‌كان ده‌كات كه پێویسته دایكان وباوكان له خۆراك پێدان به منداڵه‌كانیان له ته‌مه‌نی دوای یه‌ك ساڵی له‌به‌رچاوی بگرن.
گرنگترین ڕێنمیایه‌کان :
1- پێویسته سێ ژه‌می سه‌ره‌کی خواردن بخوات، واتا به‌یانی و نیوه‌ڕۆ و ئێواران خۆراکی پێ بده نه‌وه‌ک له نێوان ژه‌مه‌کان.
2- شیری له نێوان ژه‌مه‌کان و شه‌وان بیده‌رێ ، نه‌وه‌ک له کاتی ژه‌مه‌کان .
3- خواردن پێویسته سارد بکرێته‌وه، نه‌وه‌ک به گه‌رمی.
4- پێویسته ئاو بکوڵێنترێت و سارد بکرێته‌وه، پێش ئه‌وه‌ی بدرێت به منداڵ .
5- پێویسته به هێواشی و به ته‌دریج خواردن بدرێت به منداڵ .
6- به زۆر خواردن مه‌ده به منداڵه‌که‌ت کاتێك تفی ده‌کاته‌وه یان به زمانی ده‌رده‌کاته‌وه ده‌ره‌وه یان ده‌م ناکاته‌وه، خواردنێکی دیكه‌ی بده‌رێ.
7- پێویسته منداڵ دوای ساڵێک فیر بوو بێت به که‌وچک شت بخوات و دوای دوو ساڵ به چه‌تاڵ.
8- گرنگی پێدان به ددانی منداڵ و پاک کردنه‌وه‌ی دوای خواردن و شیر پێدان.
9- خواردنی ناو قووتووی مه‌درێ له‌گه‌ڵ ترشیات و تونی و به خوێ خوشکراو.
10- دوور بکه‌ره‌وه له پێدانی نه‌سته‌له و جیلی بۆن و شیرینی ده‌ره‌وه و بنێشت و چپس و خواردنه‌وه گازیه‌کان به‌منداڵ .
11- هه‌موو مانگێک فێری جۆره خواردنێکی تازه‌ی بکه، نه‌وه‌ک هه‌موو ڕۆژێک جۆرێکی تازه.
12- گرنگه فێری خواردی میوه‌ی هه‌مه جۆری بکه‌یت ڕۆژانه سێ بۆ چوار جار له نێوان ژه‌مه‌کان.
13- هه‌موو ڕۆژێک به‌یانی پێشكاتژمێر هه‌شت نانی خوارد بێت، هه‌موو شه‌وێک كاتژمێۆ نۆ نووستبێت .
14- ڕۆژانه یه‌ک كاتژمێر بیبه‌ره به‌ر هه‌تاو له نێوان كاتژمێر نۆی به‌یانی بۆ سێی عه‌سر .
PM:03:30:16/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 3116
جار خوێنراوه‌ته‌وه