له ئه‌مڕۆوه ویندۆزی 7 مه‌ترسی له‌سه‌ره
وێستگە ستایل-
كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئەمریكیی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ئاشكرای كردوه ویندۆز حەوت كە ماوەی 10 ساڵە لەلایەن به‌كارهێنه‌رانیه‌وه سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت بەشێوەیەكی فەرمی كۆتایی پێدێت، ئەو كەسانەش كە ویندۆزه‌كە بەكاردەهێنن، رووبەڕووی مەترسی هاككردن و ڤایرۆس و نەبوونی ئەپدەیت دەبنەوە.
ئه‌م كۆمپانیایه له‌ڕێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكه‌وه ئاگاداری به‌كارهێنه‌رانی ویندۆزی 7 ی كردۆته‌وه كه چیتر پشتگیری ئه‌و ویندۆیه ناكات، بەو پێیەش وێندۆكە چیتر ئەپدەیتی سیكوریتی و خزمەتگوزارییەكانی تری پێناگات.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە بەپێی ئاماری فەرمی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، لە هەر چوار بەكارهێنەرێكی وێندۆز، كەسێكیان ویندۆی حەوت بەكاردەهێنێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی ویندۆی 7 به‌كارده‌هێنن، لەمەودوا كۆمپیوتەرەكانیان رووبه‌ڕووی مەترسی ڤایرۆس و هاككردن ده‌بنه‌وه.
بۆ پارێزگاری كردن له ئامێری كۆمپیوته‌ره‌كانیان به‌كارهێنه‌رانی ویندۆی 7 ده‌بێت ویندۆزی كۆمپیوته‌ره‌كه‌یان بۆ ویندۆی 10 بگۆڕن.
ویندۆی 7 بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2009 كەوتوەتە كار، ویندۆی 8 یش كه ساڵی 2012 كه‌وتوه‌تە كار تاكو ساڵی 2023 بەردەوام ده‌بێت.
AM:11:28:14/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 3056
جار خوێنراوه‌ته‌وه