به‌وێنه.. دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كرد زانی پیاوه و خۆی كردوه به ئافره‌ت
وێستگە ستایل-
پێش نوێژی مزگه‌وتێك له ئۆگه‌ندا دوو هه‌فته دوای هاوسه‌رگیری زانیویه‌تی ئه‌و كه‌سه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كردوه پیاوه و ئافره‌ت نییه.
شێخ محه‌مه‌د مۆتۆمبا پێش نوێژی مزگه‌وتی نور له ناوچه‌ی كیونجا به‌دوای ئافره‌تێكدا گه‌ڕاوه بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات و دواتر كه‌سێك كه واخۆی پیشانداوه ئافره‌ته و حیجابی كردوه سه‌رنجی ئه‌م پێش نوێژه‌ی ڕاكێشاوه و بڕیاری ئه‌وه‌یداوه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی پێش ئه‌وه‌ی به شه‌رعی بچێته لای ده‌بێت پێشه‌كی بڕێك پاره بۆ پوری خه‌رج بكات.
دوای ته‌واو بوونی دوو هه‌فته و دوای ئه‌وه‌ی مه‌لا پاره‌كه‌ی بۆ پوری خه‌رج كردوه به بیانوی ئه‌وه‌ی له سوڕی مانگانه‌دایه وتویه‌تی كه ناتوانێت بچێته‌لا.
دوای چه‌ند ڕۆژێك یه‌كێك له دراوسێكانیان بوكێی بینوه كه به‌سه‌ر سه‌ربانه‌كانه‌وه‌یه و ئامێری كاره‌بای ده‌دزێت پۆلیسی لێ ئاگاداركراوه‌ته‌وه و ده‌ستگیر كراوه .
پۆلیسی ناوچه‌ی كیۆنجا دوای ده‌ستگیر كردنی پشكنینی ته‌واویان بۆ كردوه و ئاشكرا بووه كه پیاوه و ئافره‌ت نییه و هاوسه‌ره‌كه‌ی باوه‌ڕی پێنه‌كردون و داوای كردوه خۆی پشكنینی بۆ بكات و دوای ئه‌وه‌ی زانیویه‌تی پیاوه داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆماركردوه به تۆمه‌تی فێڵكردن بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی ده‌ستبكه‌وێت.
AM:09:18:14/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 18328
جار خوێنراوه‌ته‌وه