له‌كاتی بارگاوی كردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ت ئه‌م هه‌ڵانه دوباره مه‌كه‌ره‌وه
وێستگە ستایل-
دۆمینیك شۆل به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیای "BatterieIngenieure " ئه‌ڵمانی ده‌ڵێت" ئه‌و كه‌سانه‌ی مۆبایله‌كانیان شه‌و هه‌تا به‌یانی له‌ژێر شه‌حندا به‌جێ ده‌هێڵن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی پاتریه‌كه‌ی بگاته %100 ئه‌مه له توانای پاتری مۆبایله‌كه كه‌مده‌كاته‌وه.
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت ئه‌و كاته‌ی ڕێژه‌ی شه‌حنی مۆبایله‌كه‌ت گه‌یشته 30-5% ئه‌وه ده‌توانیت له به‌یانیان شه‌حنی بكه‌یته‌وه.
گۆڤاری Business Insider هه‌واڵێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر پاتری مۆبایل بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه ته‌واوی پاتریه‌كانی مۆبایل كه له مادده‌ی لسیۆم دروستكراوه ته‌مه‌نیان به‌سه‌ر ده‌چێت به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكاریه كیمیاویانه‌ی له‌ناو پێكهاته‌ی پاتریه‌كه‌دا ڕووده‌دات و ماوه‌ی دوو ساڵ یان كه‌متر به‌رگه ده‌گرێت و دوای ئه‌و ماوه‌یه توانای كه‌مده‌بێته‌وه.
پڕكردنه‌وه‌ی بارگه‌ی مۆبایل به ڕێژه‌ی %100 و خاڵی كردنه‌وه‌ی بۆ ڕێژه‌ی %0 زیان به پاتری مۆبایل ده‌گه‌یه‌نێت.
AM:10:36:26/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2408
جار خوێنراوه‌ته‌وه