پێنج ڕه‌فتاری به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خۆشی ده‌وێیت
وێستگە ستایل-
خۆشویستن ته‌نها وشه‌یه‌ك نییه به وتن بوترێت زۆركات له هه‌ڵوێست و ڕه‌فتاری به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ده‌توانیت له‌وه تێبگه‌یت كه خۆشی ده‌وێیت.
1-ئه‌وكاته‌ی كه‌سێك له ته‌واوی كۆبوونه‌وه‌كان و دانیشتنه‌كان ئاره‌زوو بكات له نزیكت دابنیشێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی بینینی تۆی هه‌بێت و ته‌ماشات بكات و له چاوه‌كانت وورد ببێته‌وه ئه‌م ڕه‌فتاره مانای وایه سه‌رسامه پێت و ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیتان هه‌بێت ئه‌وه مانای وایه خۆشی ده‌وێیت.
2-كاتێك تۆ ویستی ئه‌وه‌ت هه‌بێت له‌جێگه‌یه‌ك بڕۆیت كه ئه‌وی لێ بێت ئه‌و به‌رده‌وام چاوی یان لوتی بخورێنێت یان خۆی به قژیه‌وه سه‌رقاڵ بكات، ئه‌مه مانای وایه له نه‌مانی تۆ له‌و جێگه‌یه بێزار ده‌بێت و هه‌ندێكجار ئه‌م جوڵانه خۆنه‌ویستانه‌ن كه مرۆڤ ئه‌نجامیان ده‌دات.
3- ئه‌و ئافره‌ته‌ی عاشق و سه‌رسام به پیاوێك بوبێت ئه‌وه زۆر ده‌ستكاری قژی ده‌كات و ده‌یه‌وێت جوانتر ده‌ربكه‌وێت به‌ڵام پیاوان چه‌ند جارێك قه‌میسه‌كه‌یان بۆ خواره‌وه ڕاده‌كێشن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێش ده‌ربكه‌ون ئه‌و كاته‌ی له‌به‌رده‌م ئافره‌تێكدا بێت كه سه‌رسام بێت پێی.
4- گوێت بۆ ده‌گرێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی تۆ باسی ده‌كه‌یت زۆر بێ ماناش بێت، چونكه ئه‌و مه‌به‌ستی بیستنی ده‌نگی تۆیه.
5-ئه‌و كاته‌ی بابه‌تێك په‌ی پێ ده‌بات كه هاوبه‌شه له‌نێوان هه‌ردوكتاندا ئه‌وه به‌رده‌وام باسی ده‌كات و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات به‌رده‌وام لای خۆی به جیاواز ته‌ماشات بكات له‌چاو ئه‌وانی دیكه.
PM:03:19:23/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 3836
جار خوێنراوه‌ته‌وه