كچان ڕێگه‌یان پێ نادرێت سه‌ردانی پزیشكی ژنان و منداڵبوون بكه‌ن
وێستگە ستایل-
كچان له كوه‌یت باس له‌وه ده‌كه‌ن ڕێگه‌یان پێ نادرێت بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی سه‌ردانی پزیشكی ژنان و منداڵبوون بكه‌ن و به‌شێك له پزیشكان ئه‌م فه‌رمانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه جێ به‌جێی بكه‌ن و له‌لای خۆشیانه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كوه‌یتی باس له‌وه ده‌كه‌ن هیچ جۆره فه‌رمانێكی له‌م شێوه‌یه‌یان ده‌رنه‌كردوه و هه‌موان به یه‌كه‌وه ده‌توانن بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن.
یه‌كێك له‌و خانمانه‌ی توشی ئه‌م حاڵه‌ته بووه باس له‌م دۆخه ده‌كات به‌هۆی ئه‌م بڕیاره‌وه توشی بووه، لینا یه‌كێكه له‌و خانمانه‌ی دوای ئه‌وه‌ی توشی هه‌وكردنی ئه‌ندامی زاوزێ بووه ڕویكردۆته نه‌خۆشخانه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و له‌وێش بۆ چاره‌سه‌ركردن داوای به‌ڵێن نامه‌ی هاوسه‌رگیریان كردوه به‌و بیانوه‌ی كه ته‌نها چاره‌سه‌ری ئه‌و ئافره‌تانه ده‌كه‌م كه هاوسه‌رگیریان كردووه ، به‌شێك له پزیشكه‌كان ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه پشكنین بۆ ئه‌و ئافره‌تانه بكه‌ن كه هاوسه‌رگیریان نه‌كردوه له ترسی ئه‌وه‌ی په‌رده‌ی كچێنی زیانی پێ نه‌گات .
خانمێكی دیكه باس له‌وه ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ر سه‌ردانی دوو پزیشكی ژنان و منداڵبوونی كردوه له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به‌ڵام هیچیان ئاماده نه‌بوون چاره‌سه‌ری بۆ بكه‌ن به‌و بیانوه‌ی كه كچه و ژن نیه .
AM:11:42:21/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 11916
جار خوێنراوهتهوه