شێوازێكی قسه كردن باشتر وایه لێی دوور بكه‌ویته‌وه
وێستگە ستایل-
زۆر جار بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداربیت به وشه‌یه‌ك یان دهربڕێك یان شێوازێكی قسه‌كردن به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ئازار ده‌ده‌یت و خۆت ئاگادارنیت، دكتۆر سامان شه‌ریف پزیشكی پسپۆڕی ده‌رونی ئه‌و حاڵه‌ته ڕوون ده‌كاته‌وه كه تیایدا مرۆڤ به‌هۆی تۆنی قسه‌كردن و ده‌ربڕینه‌كاتیه‌وه به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به هه‌ڵه لێی حاڵی ده‌بێت تۆش بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ویته ئه‌م دۆخه‌وه باشتر وایه زانیاریت له باره‌یه‌وه هه‌بێت.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" بەشێکی زۆری لێک حاڵی نەبوون و خراپ لێکدانەوەی قسەی بەرامبەر دەگەڕێتەوە بۆ شێواز و تۆنی قسەکردن و گفتوگۆکە نەوەک ناوەڕۆکی قسەکە."
جگه له‌وه‌ش "تۆنێکی ئارام و لەسەرخۆ ، زۆرێک لەبیروڕا و ھەڵە حاڵیبوونەکانی بەرانبەر ڕاست دەکاتەوەو ئەگەری گەیشتن بە چارەسەری کێشەکانیش ئاسانتردەکات."
چیتر بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت به ئاسانترین شێوه لێت تێبگات باشتر وایه تۆنێكی ئارام و له‌سه‌رخۆ به‌كاربهێنیت هه‌تا لێكدانه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئه‌و ده‌ربڕین و قسانه‌ت نه‌كرێت كه بۆ كه‌سێكی ده‌كه‌یت.
PM:03:17:17/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 1972
جار خوێنراوهتهوه