‌پێنج پرسیار ده‌بێت له‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌تی بكه‌یت

وێستگە ستایل-

په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی بۆ پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش له‌ نێوان دوو كه‌سدا زۆر پێویسته‌ گرنگی به‌ هه‌ندێك له‌ ورده‌كاریه‌كان بده‌ن، ئه‌گه‌ر تۆش كه‌سێكت خۆش ده‌وێت و ده‌ته‌وێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكه‌یت باشتر وایه‌ ئه‌م پرسیارانه‌ی‌ ئاڕاسته‌ بكه‌یت.

1- داهاتوو :
پرسیاری ئەوەی لێ بكە داهاتووی هەردوكتان چۆن دەبینێت ؟پێی وایە لەگەڵت دەتوانێت تەمەنێك بە بەختەوەری بەڕێ بكەن ؟یان هەریەكەتان دیدگایەكی جیاوازتان هەیە بۆ بینینی ژیانی داهاتوو؟

2- زمانی خۆشەویستی :
چەندین ڕێگە و زمانی جیاواز هەیە بۆ دەربڕینی خۆشەویستی ، لەوە دڵنیابە هەموو كەسێك توانای ئەوەی هەیە خۆشەویستی بۆ بەرامبەرەكەی دەرببڕێت هەریەك بە شێوەیەكی جیاواز، پرسیاری ئەوە بكە ئەو بە چ ڕێگەیەك دەتوانێت هەست و سۆزی خۆی بۆتۆ دەرببڕێت ؟

3- لەكاتی كێشەكاندا چۆن لەگەڵت دەبێت؟
باشترین وەڵامیش بۆ ئەم پرسیارە ئەوە دەبێت هەریەك لە ئێوە لە شوێنی خۆتان سنور دابنێن بۆ هەركێشەیەك كە بكەوێتە نێوانتان بۆ ئەوەی بابەتەكانی نێوانتان لەوە گەورەتر نەبێت كە هەیە .

4- ڕای ئەو لەسەر غیرەكردن و متمانە بزانە:
تەواوی ئەو بابەتانەی لە مێشكتدا لەسەر ئەم دوو شتە دروست بوو لێی بپرسە بێ ئەوەی شەرم بكەیت .

5- دین و نەریت :
هەرچیەك لەم بابەتەوە لە خەیاڵتدا هەیە لەگەڵ ئەو كەسە باسی بكە كە دەتەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ بكەیت چونكە ڕەنگە لە داهاتودا ئەم بابەتە هۆكاری كێش و گرفتەكان بێت .


PM:02:38:11/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 3844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل